5   کاتژمێر پێش ئێستا 65 جار خوێنراوەتەوە

ئیلهام ئەحمەد: پەیوەندییەکانمان لەگەڵ دیمەشق هەستیارە

ئیرادە میدیا

ئیلهام ئەحمەد، سەرۆکی پەیوەندییەکانی دەرەوەی ئیدارەی خۆسەری باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا، جەختی لەسەر گرنگیی دامەزراندنی سیستەمێکی دیموکراسی و لامەرکەزی لە سووریا کردووەتەوە.

لە چاوپێکەوتنێکدا، ئیلهامئەحمەد ڕایگەیاند: هەوڵێکی سووریا بێتە سووریایەکی فرەیی و لامەرکەزی و دووپاتیکردەوە کە هەوڵەکانی یەکخستنی هێزەکانی سوریای دیموکراتیک (هەسەدە) و هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ لە چوارچێوەی ئەم گۆڕانکارییە سیاسییەدا دەکرێت.

سەرۆکی پەیوەندییەکانی دەرەوەی ئیدارەی خۆسەری ڕۆژئاوا ئاماژەی بەوەشدا: سووریا و ناوچەکە بە قۆناغێکی هەستیاردا تێدەپەڕن. لەبارەی پەیوەندییەکانی نێوان ئیدارەی خۆسەر و حکومەتی دیمەشق، ئیلهام ئەحمەد ئاماژەی بە گفتوگۆی پچڕپچڕدا، کە لە ژێر چاودێریی ئەمەریکی و فەرەنسییەکان ئەنجام دەدرێن.

ئیلهام ئەحمەد ئەوەشی خستەڕوو: هەر یەکخستنێکی سەربازی و کارگێڕی لە داهاتوودا، دەبێت بەپێی میکانیزمێک بێت کە ماددەی لامەرکەزی و مافی سەرجەم پێکهاتەکانی سووریا دابین بکات.

ئیلهام ئەحمەد: یەکخستنی سەربازی و ئیداری بەپێی ئەو میکانیزمانە دەبێت کە بنەمای لامەرکەزی و مافەکانی هەموو پێکهاتەکانی سووریا بپارێزێت.

ئەم لێدوانانە نوێترین هەڵوێستی ئیدارەی خۆسەر دەخاتەڕوو بەرامبەر چارەسەرکردنی دۆسیەی سووریا، بە تایبەت لەسەر پرسی دەسەڵات و دابەشکردنی ئیدارە لە داهاتووی وڵاتەکەدا.

  • سوپاى ئیسرائیل هه‌ڕه‌شه‌یه‌كى گه‌وره‌ له‌عێراق ده‌كات

  • نوری مالیکی: خۆم بۆ سەرۆک وەزیران کاندید دەکەم

  • کۆمپانیایەکی ئەمریکی لە ڕۆژئاوای کوردستان دەستی بەکارکردن کرد

  • ئیلهام ئەحمەد: پەیوەندییەکانمان لەگەڵ دیمەشق هەستیارە

  • شه‌ڕه‌ گه‌وره‌و مه‌ترسیداره‌كه‌ى جیهان ده‌ستپێده‌كات

  • سه‌رۆكایه‌تى دادگاى پێداچوونه‌وه‌ى هه‌رێم به‌فه‌رمى داواى دۆسیه‌ى لاهور شێخ جه‌نگى‌و گیراوانى لاله‌زار ده‌كات

  • سیاسه‌تمه‌دارێكى ناسراوى عێراق هه‌موو شت ئاشكراده‌كات.. مه‌ترسى به‌ڕێوه‌یه‌

  • بایده‌میر گه‌یشته‌ ڕۆژئاواو له‌گه‌ڵ مه‌زڵوم عه‌بدى كۆده‌بێته‌وه‌

  • ئێران‌و چین نەوت لەبەرامبەر تەکنەلۆژیای سەربازیی ئاڵوگۆڕ دەکەن

سەرەکی