3   کاتژمێر پێش ئێستا 4717 جار خوێنراوەتەوە

سوپاى ئیسرائیل هه‌ڕه‌شه‌یه‌كى گه‌وره‌ له‌عێراق ده‌كات

ئه‌فسه‌رێكى باڵاى سوپاى ئیسرائیل هۆشدارییه‌كى مه‌ترسیدار ئاشكراده‌كات‌و ڕایده‌گه‌یه‌نێت، "له‌ڕێگه‌ى وڵاتى سێیه‌مه‌وه‌، هۆشدارییه‌كى توندمان به‌عێراق داوه‌و له‌مه‌ترسییه‌كى گه‌وره‌ ئاگادارمان كردووه‌ته‌وه‌"، ده‌شڵێت، "ئه‌گه‌ر عێراق ئه‌و جوڵه‌یه‌ بكات، هێرشیده‌كه‌ینه‌سه‌ر".

مۆشێ ئێلعاد کۆڵۆنێڵی یەدەگ لەسوپای ئیسرائیل ئاشكرایكرد، لەچاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ کەناڵی i 24 NEWSی ئیسرائیلی ئەو لێدوانیداوەو ئەوەش لەسەروبەندی ئەو ڕاپۆرتانەی کە باس لەهەوڵەکانی ئێران بۆ بەکارهێنانی میلیشیا عێراقییەکان دەکەن بۆ ئەنجامدانی هێرش دژی ئیسرائیل لەڕێگای سنورەکانی ئوردنەوە.

ئێلعاد ڕونیکردوه‌ته‌وه‌، ئەو ڕاپۆرتانەی باسیان لەنیازەکانی کۆمەڵێک میلیشیای عێراقی دەکرد بۆ گەیشتن بەئیسرائیل لەڕێگەی ئوردن‌و کەناری ڕۆژئاوا، بەدینەهاتون دوای ئەوەی ئیسرائیل "چەندینجار هەڕەشەی" لەعێراق کردوە.

ئەو فەرماندە سەربازییە ئیسرائیلییە جەختیکردوه‌تەوە، ئیسرائیل لەڕێگەی "لایەنێکی سێیەمەوە" بەعێراقییەکانی ڕاگەیاندوە کە ڕێگە بەدەستبردن بۆ سنورەکانی ئوردن نادات.

جه‌ختیشده‌كاته‌وه‌، "هەر جوڵەیەکی لەو شێوەیە له‌لایه‌ن گروپه‌ چه‌كداره‌كانى عێراقه‌وه‌، مەترسی دروستدەکات‌و به‌هەڕەشە بۆسەر ئیسرائیل هه‌ژمار ده‌كرێت، ئه‌وكاتیش ئیسرائیل بێده‌نگ نابێت‌و پێشتریش جه‌ختمانكردوه‌ته‌وه‌، له‌هه‌ر كوێیه‌ك هه‌ست به‌مه‌ترسى بكه‌ین له‌سه‌رخۆمان، وه‌ڵامى توندمان ده‌بێت".

  • زانیاریى گرنگ ئاشكرابوو.. سه‌ربازانى ئه‌مریكا به‌ره‌و دیمه‌شق جوڵه‌یان پێكرا

  • پارتى وه‌ڵامێكى توندى یه‌كێتیى ده‌داته‌وه‌

  • دوو ڕۆژى دیكه‌ سه‌رجه‌م ناوه‌نده‌كانى ده‌نگدان بۆ هه‌ڵبژاردن ئاماده‌ ده‌بن

  • تورکیا ده‌چێته‌ قۆناغێکی تازەوه‌و چاوەڕێی پێشهاتی نوێدەکرێت

  • دۆکترینی نوێی ئەتۆمیی ئێران‌و توانای بەرهەمهێنانی بۆمبی ئەتۆمیی لەماوەی دوو هەفتەدا

  • سوپاى ئیسرائیل هه‌ڕه‌شه‌یه‌كى گه‌وره‌ له‌عێراق ده‌كات

  • نوری مالیکی: خۆم بۆ سەرۆک وەزیران کاندید دەکەم

  • کۆمپانیایەکی ئەمریکی لە ڕۆژئاوای کوردستان دەستی بەکارکردن کرد

  • ئیلهام ئەحمەد: پەیوەندییەکانمان لەگەڵ دیمەشق هەستیارە

سەرەکی