4   کاتژمێر پێش ئێستا 89 جار خوێنراوەتەوە

کۆمپانیایەکی ئەمریکی لە ڕۆژئاوای کوردستان دەستی بەکارکردن کرد

ئیرادە میدیا

دوای دوو مانگ کارکردنی بەردەوام، کۆمپانیایەکی ڕاوێژکاری ئەمریکی بە ناوی "WordsWarriors" ئۆفیسی سەرەکیی خۆی لە شاری قامیشلۆی ڕۆژئاوای کوردستان دامەزراند. خاوەنی کۆمپانیاکە مایڵز کاگینزـە، کە لە هەمان کاتدا وتەبێژی کۆمەڵەی پیشەسازیی نەوتی کوردستان (ئەپیکور)ـیشە.

سەرچاوەکان لە ڕۆژئاوای کوردستان ئاماژە بەوە دەکەن کە کۆمپانیاکە لە هەردوو بواری نەوت و بیناسازی چالاک دەبێت.

کاگینز ڕایگەیاندووە: کۆمپانیاکەی ڕاوێژ بە کۆمپانیا ئەمریکی و ئەوروپییەکان دەدات بۆ ئەوەی بتوانن لە ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی هەسەدە دەست بە کار بکەن. ئامانجی سەرەکییان ئاسانکاریی پرۆسەی بەدەستهێنانی مۆڵەت و تێگەیشتن لە دۆخی ناوچەکەیە.

خاوەنی کۆمپانیاکە وتوشیەتی: کۆمپانیاکەی لەگەڵ دەستەی ئەندازیارانی سوپای ئەمریکاش کاردەکات و پڕۆژەی بچووک لە بنکەکانی سوپای ئەمریکا و هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی لە سوریا ئەنجام دەدات.

کاگینز جەختی لەسەر گرنگیی پەیوەندییەکان کردەوە بۆ سەرکەوتنی پڕۆژەکان، بە تایبەت پەیوەندی لەگەڵ دیمەشق و پەیوەندییە توندوتۆڵەکەیان لەگەڵ فەرمانداریەتی هەسەدە و بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر.

لەکاتێکدا ناوچەکان لەژێر دەسەڵاتی هەسەدە، کە نزیکەی 70%ی کێڵگە نەوتییەکانی سوریا (وەک کێڵگەکانی عومەر، ڕمێلان و سوەیدیە) لەخۆدەگرن، دامەزراندنی ئەم ئۆفیسە گرنگییەکی تایبەتی ئابووری و سیاسی بەم ناوچانە دەبەخشێت.

کاگینز بەڵێنی دامەزراندنی خەڵکی ناوچەکەی داوە و ڕایگەیاند: لانی کەم 90%ی پۆستەکان لەلایەن دانیشتوانی ژێر دەسەڵاتی هەسەدە پڕدەکرێنەوە و تەنها ژمارەیەکی کەم لە ئەندازیار و ڕاوێژکاری ئەمریکی دێنێت بۆ سەرپەرشتیکردنی پڕۆژەکان ئەویش بەهۆی پێویستی پشپۆڕی پێویست.

  • سوپاى ئیسرائیل هه‌ڕه‌شه‌یه‌كى گه‌وره‌ له‌عێراق ده‌كات

  • نوری مالیکی: خۆم بۆ سەرۆک وەزیران کاندید دەکەم

  • کۆمپانیایەکی ئەمریکی لە ڕۆژئاوای کوردستان دەستی بەکارکردن کرد

  • ئیلهام ئەحمەد: پەیوەندییەکانمان لەگەڵ دیمەشق هەستیارە

  • شه‌ڕه‌ گه‌وره‌و مه‌ترسیداره‌كه‌ى جیهان ده‌ستپێده‌كات

  • سه‌رۆكایه‌تى دادگاى پێداچوونه‌وه‌ى هه‌رێم به‌فه‌رمى داواى دۆسیه‌ى لاهور شێخ جه‌نگى‌و گیراوانى لاله‌زار ده‌كات

  • سیاسه‌تمه‌دارێكى ناسراوى عێراق هه‌موو شت ئاشكراده‌كات.. مه‌ترسى به‌ڕێوه‌یه‌

  • بایده‌میر گه‌یشته‌ ڕۆژئاواو له‌گه‌ڵ مه‌زڵوم عه‌بدى كۆده‌بێته‌وه‌

  • ئێران‌و چین نەوت لەبەرامبەر تەکنەلۆژیای سەربازیی ئاڵوگۆڕ دەکەن

سەرەکی