3   کاتژمێر پێش ئێستا 43 جار خوێنراوەتەوە

نوری مالیکی: خۆم بۆ سەرۆک وەزیران کاندید دەکەم

ئیرادە میدیا

نوری مالیکی، سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا، بە شێوەیەکی راشکاوانە ڕایگەیاند: ئامادەیە خۆی وەک کاندیدی سەرۆک وەزیران بۆ کابینەی داهاتوو بخاتە ڕوو، بەڵام ئەم کاندیدبوونە پشتئەستوور بێت بە "دیدگای چوارچێوەی هەماهەنگییەوە". لە چاوپێکەوتنێکی تەلەڤزیۆنیدا، مالیکی چەندین ڕەخنەی توند و پێشنیازی گرنگی سەبارەت بە دۆخی سیاسی و دارایی وڵات خستەڕوو.

مالیکی جەخت لەوە دەکاتەوە کە دەبێت سەرۆک وەزیرانی داهاتوو بێگومان لە چوارچێوەی هەماهەنگی بێت و ئەم خۆکاندیدکردنەشی بە گوڕوتینێک بۆ هەڵبژاردنەکان وەسف کرد. ئەو پێی وایە کە وابەستەکردنی پۆستی سەرۆک وەزیران بە ژمارەی کورسییەکانی هەڵبژاردنەوە خەیاڵە و پێشبینی دەکات پێکهێنانی حکومەتی داهاتوو پڕۆسەیەکی قورس بێت.

سەرۆکی دەوڵەتی یاسا هەڵسەنگاندنێکی توند بۆ پەرلەمانی ئێستای عێراق کرد و وتی: ئەم خولەی پەرلەمان شکستخواردووە.

مالیکی وتیشی: ئەستەمە سەرۆک وەزیرانی داهاتوو چارەسەری کێشە داراییەکان بکات. وەک یەکەم هەنگاویش، ڕایگەیاند: ئەگەر حکومەتم پێ بسپێردرێت، یەکەم بڕیارم دامەزراندنی لیژنەیەکی چالاک دەبێت بۆ لێپرسینەوە لە هەر کەسێک گومانی گەندەڵی لێبکرێت.

مالیکی ڕەخنەی لە بەکارھێنانی نادروستی پارەی دەوڵەت لە هەڵبژاردنەکان گرت و داوای ڕووبەڕووبوونەوەی بەکارھێنانی موڵکی گشتی کرد.

نوری مالیکی ئەوەشی وت: ڕێککەوتنی چوارچێوەی ستراتیژی لەگەڵ ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا مەترسیدارترین ڕێکەوتنە لە ناوچەکە.

لە کۆتاییدا، داوای چاکسازیی لە هێزە ئەمنییەکان کرد و ڕایگەیاند: پەیوەندی هێزەکانی حەشدی شەعبی لەگەڵ لایەنە سیاسییەکان دەبێت بپچڕێت، جەختیشی کردەوە کە سوپا و حەشدی شەعبی پێویستیان بە ڕێکخستنەوە هەیە.

  • سوپاى ئیسرائیل هه‌ڕه‌شه‌یه‌كى گه‌وره‌ له‌عێراق ده‌كات

  • نوری مالیکی: خۆم بۆ سەرۆک وەزیران کاندید دەکەم

  • کۆمپانیایەکی ئەمریکی لە ڕۆژئاوای کوردستان دەستی بەکارکردن کرد

  • ئیلهام ئەحمەد: پەیوەندییەکانمان لەگەڵ دیمەشق هەستیارە

  • شه‌ڕه‌ گه‌وره‌و مه‌ترسیداره‌كه‌ى جیهان ده‌ستپێده‌كات

  • سه‌رۆكایه‌تى دادگاى پێداچوونه‌وه‌ى هه‌رێم به‌فه‌رمى داواى دۆسیه‌ى لاهور شێخ جه‌نگى‌و گیراوانى لاله‌زار ده‌كات

  • سیاسه‌تمه‌دارێكى ناسراوى عێراق هه‌موو شت ئاشكراده‌كات.. مه‌ترسى به‌ڕێوه‌یه‌

  • بایده‌میر گه‌یشته‌ ڕۆژئاواو له‌گه‌ڵ مه‌زڵوم عه‌بدى كۆده‌بێته‌وه‌

  • ئێران‌و چین نەوت لەبەرامبەر تەکنەلۆژیای سەربازیی ئاڵوگۆڕ دەکەن

سەرەکی