2   کاتژمێر پێش ئێستا 595 جار خوێنراوەتەوە

دوو ڕۆژى دیكه‌ سه‌رجه‌م ناوه‌نده‌كانى ده‌نگدان بۆ هه‌ڵبژاردن ئاماده‌ ده‌بن

کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق ڕایگەیاند، دەستیانکردووە بەئامادەکردنی قوتابخانەکان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق، ئاماژەی بەوەشکردووە، لەدوو ڕۆژی داهاتوودا سەرجەم ناوەندەکانی خوێندن بەتەواوی ئامادە دەکرێن.

نەبەرد عومەر بەرپرسی دەستەی هەڵبژاردنەکانی هەرێم لەکۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق، بەمیدیاکانی ڕاگەیاند، "لەکۆی 21 ملیۆن‌و 404 هەزارو 291 دەنگدەر لەسەرتاسەری عێراق، سێ ملیۆن‌و 69 هەزار دەنگدەر لەهەرێم هەن کە 224 هەزارو 333 کەس لەدەنگدانی تایبەتن".

نەبەر عومەر وتیشی، "لەهەرێم هەزارو 312 بنکەی دەنگدان هەیە کە پێنج هەزارو 599 وێستگەی دەنگدان لەخۆدەگرێت کە لەهەولێر دوو هەزارو 23 وێستگەی دەنگدان هەیە بەسەر 528 بنکەی دەنگدان دابەشکراون، لەسلێمانی دوو هەزارو 200 وێستگەی دەنگدان هەی بەسەر 506 بنکە دابەشکراون‌و لەدهۆکیش هەزارو 396 وێستگەی دەنگدان هەیەو بەسە 278 بنکە دابەشکراوە".

ئاماژەی بەوەشدا، 204 بنکەی دەنگدانی تایبەت هەیە کە 958 وێستگەی لەخۆگرتووە، بەمشێوەیە دابەشکراون: 79 بنکەو 385 وێستگە لەهەولێر، 82 بنکەو 378 وێستگە لەسلێمانی‌و 43 بنکەو 195 وێستگە لەدهۆک.

لەبارەی کارتی دەنگدانی بایۆمەتریش بەرپرسەکەی کۆمیسیۆن وتی:"لە 25ـی ئادارەوە تا 22ی حوزەیران، 173 بنکەی نوێکردنەوەی داتای بایۆمەتری کراونەتەوە، کە 53 بنکەیان لەهەولێرو 79 لەسلێمانی‌و 41 لەدهۆک بوو، هەروەها نزیکەی 388 هەزار دەنگدەر سەردانیان ئەو بنکانەیان کردووە، دابەشکردنی کارتی بایۆمەتریش تا ڕۆژی هەڵبژاردن بەردەوامدەبێت".

نەبەرد عومەر جەختیشیکردەوە، کۆمسیۆن 42 بنکەی دەنگدانی لەهەرێم تەرخانکردووە بۆ ڕووماڵی میدیایی پرۆسەی دەنگدانی گشتیی‌و تایبەت کە 15یان لەهەولێرو 18 لەسلێمانی‌و 9 بنکەش لەدهۆک، ئاماژەی بەوەشکرد 10 لەو بنکانە تایبەت بەڕووماڵکردنی دەنگدانی تایبەت تەرخانکراون.

لە11ی تشرینی دووەمی 2025 پرۆسەی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی عێراق بەڕێوەدەچێت کە نزیکەی 30 ملیۆن کەس لەکۆی 46 ملیۆن کەس مافی دەنگدانیان هەیە، هەروەها نزیکەی حەوت ملیۆن کەس کارتی دەنگدانیان نوێنەکردووەتەوە بۆیە ناتوانن بەشداریی هەڵبژاردن بکەن. 

  • زانیاریى گرنگ ئاشكرابوو.. سه‌ربازانى ئه‌مریكا به‌ره‌و دیمه‌شق جوڵه‌یان پێكرا

  • پارتى وه‌ڵامێكى توندى یه‌كێتیى ده‌داته‌وه‌

  • دوو ڕۆژى دیكه‌ سه‌رجه‌م ناوه‌نده‌كانى ده‌نگدان بۆ هه‌ڵبژاردن ئاماده‌ ده‌بن

  • تورکیا ده‌چێته‌ قۆناغێکی تازەوه‌و چاوەڕێی پێشهاتی نوێدەکرێت

  • دۆکترینی نوێی ئەتۆمیی ئێران‌و توانای بەرهەمهێنانی بۆمبی ئەتۆمیی لەماوەی دوو هەفتەدا

  • سوپاى ئیسرائیل هه‌ڕه‌شه‌یه‌كى گه‌وره‌ له‌عێراق ده‌كات

  • نوری مالیکی: خۆم بۆ سەرۆک وەزیران کاندید دەکەم

  • کۆمپانیایەکی ئەمریکی لە ڕۆژئاوای کوردستان دەستی بەکارکردن کرد

  • ئیلهام ئەحمەد: پەیوەندییەکانمان لەگەڵ دیمەشق هەستیارە

سەرەکی