2   کاتژمێر پێش ئێستا 2407 جار خوێنراوەتەوە

زانیاریى گرنگ ئاشكرابوو.. سه‌ربازانى ئه‌مریكا به‌ره‌و دیمه‌شق جوڵه‌یان پێكرا

ئاژانسی ڕۆیتەرز لەزاری سەرچاوە ئاگادارەکانەوە بڵاویكردووه‌ته‌وه‌، ئەمریکا بەدوای ئەوەدایە کە هێزی سەربازیی لەیەکێک لەبنکە ئاسمانییەکانی دیمەشق هەبێت.

سەرچاوەکان دەڵێن، ئەم هەوڵەی ئەمریکا بەشێکە لەهەوڵێکی گەورەتر بۆ چاودێریکردنی ڕەوشەکە لەسووریا دوای گۆڕانکارییە سیاسییەکان.

مەبەستی ئەمریکا لەم ئامادەبوونە چاودێریکردنی جێبەجێکردنی ڕێککەوتنێکی ئەمنی نێوان سووریاو ئیسرائیلە کە بەنێوەندگیریی ئیدارەی دۆناڵد ترەمپ لەئارادایە.

ئەو ڕێککەوتنە بەمەبەستی کەمکردنەوەی گرژیی‌و دامەزراندنی سەقامگیریی لەسنوورەکان هاتووه‌تە ئاراوە.

ڕۆیتەرز ئەم پێشهاتەی وەک نیشانەیەکی گۆڕانکاریی ستراتیژیی سوریا بەرەو ئەمریکا وەسفکردووە ئەمە دوای ڕووخانی بەشار ئەسەد لەساڵی ڕابردوودا دێت‌و ئاماژەیە بۆ گۆڕانکاریی لەهاوکێشە سیاسییەکانی ناوچەکەدا.

ئەم بنکە ئاسمانییە لەدەروازەی ناوچەکانی باشووری سووریا هەڵکەوتووەو شوێنێکی ستراتیژی گرنگە بڕیارە ئەو شوێنە ببێتە بەشێک لەو ناوچە بێچەکەدارکراوەی کە لەچوارچێوەی پەیماننامەیەکی دژە دەستدرێژی لەنێوان ئیسرائیل‌و سووریادا دروستدەکرێت بۆ مسۆگەرکردنی ئاشتی لەسەر سنوورەکان. 

  • زانیاریى گرنگ ئاشكرابوو.. سه‌ربازانى ئه‌مریكا به‌ره‌و دیمه‌شق جوڵه‌یان پێكرا

  • پارتى وه‌ڵامێكى توندى یه‌كێتیى ده‌داته‌وه‌

  • دوو ڕۆژى دیكه‌ سه‌رجه‌م ناوه‌نده‌كانى ده‌نگدان بۆ هه‌ڵبژاردن ئاماده‌ ده‌بن

  • تورکیا ده‌چێته‌ قۆناغێکی تازەوه‌و چاوەڕێی پێشهاتی نوێدەکرێت

  • دۆکترینی نوێی ئەتۆمیی ئێران‌و توانای بەرهەمهێنانی بۆمبی ئەتۆمیی لەماوەی دوو هەفتەدا

  • سوپاى ئیسرائیل هه‌ڕه‌شه‌یه‌كى گه‌وره‌ له‌عێراق ده‌كات

  • نوری مالیکی: خۆم بۆ سەرۆک وەزیران کاندید دەکەم

  • کۆمپانیایەکی ئەمریکی لە ڕۆژئاوای کوردستان دەستی بەکارکردن کرد

  • ئیلهام ئەحمەد: پەیوەندییەکانمان لەگەڵ دیمەشق هەستیارە

سەرەکی