4   کاتژمێر پێش ئێستا 2946 جار خوێنراوەتەوە

تورکیا ده‌چێته‌ قۆناغێکی تازەوه‌و چاوەڕێی پێشهاتی نوێدەکرێت

محەمەد ئوچووم، ڕاوێژکاری سەرۆککۆماری تورکیا، لەڕۆژنامەی "تورکیای"ی نزیک لەپارتی دەسەڵات، لێدوانێکی سەنجراکێشی لەبارەی ئامانجی 'تورکیای بێ تیرۆر' بڵاوکردۆتەوەو ڕایگەیاندووە، وڵاتەکە چووەتە قۆناغێکی نوێ کە چاوەڕوانی پێشهات‌و گۆڕانکاریی نوێی لێدەکرێت.

ئوچووم جەختی لەسەر ئەوەکردۆتەوە، ئامانجی سەرەکی پڕۆسەکە کۆتاییهێنانە بەتوندوتیژییەکان، کە بەدرێژایی 40 ساڵی ڕابردوو هەوڵیداوە یەکێتی‌و برایەتی نێوان کوردو تورک تێکبدات.

بەپێی قسەکانی، "ئەم ژەهراوییبوونە بنبڕ دەکرێت‌و شەڕو تیرۆر بەتەواوی کۆتایی دێت"، ئەو پێیوایە، کێشەکە لەبنەڕەتەوە نامێنێت.

ئەم بەرپرسە باڵایە ئاماژەی بەوەدا، لەگەڵ نەمانی مەترسی شەڕو توندوتیژییەکان، گۆڕەپانی دیموکراسی فراوانتر دەبێت‌و ڕێگە بۆ سیاسەتێکی دیموکراتی سەربەخۆ خۆشدەبێت.

ئەو پرۆسەیەی بە"گواستنەوەی شۆڕشگێڕانە بۆ تورکیای بێ تیرۆر" وەسفکرد.

ئوچووم ڕایگەیاندووە، نەهێشتنی تیرۆر، دەرفەتێکی گەورە بۆ جێبەجێکردنی دەستوورێکی نوێ دەڕەخسێنێت کە هەموو پێکهاتەکان خۆیانی تێدا ببیننەوەو بنەماکانی کۆمارو دیموکراسی بەهێزتر بکات.

هەروەها، ئوچووم دووپاتیکردەوە، کوردەکان پێکهێنەری ڕەسەن‌و سەرەکی گەلی تورکیان‌و بەشێکی دانەبڕاون لەکۆماری تورکیا، دەوڵەتی تورکیاش، دەوڵەتی نەتەوەیی کوردەکانیشە.

لەکۆتاییدا ئاماژەی بەوەدا، بەدیهێنانی ئەم ئامانجە، دەبێتە هۆی گەیشتنی وڵات بەئامانجی 'سەدەی تورکیا' بە شێوەیەکی بەهێزترو ئاشتیی‌و خۆشگوزەرانی بۆ هەموو گەلانی ناوچەکە دەستەبەردەکات‌و دەرفەتی جێبەجێکردنی پلانەکانی دەوڵەت زیاتر دەبێت.

  • زانیاریى گرنگ ئاشكرابوو.. سه‌ربازانى ئه‌مریكا به‌ره‌و دیمه‌شق جوڵه‌یان پێكرا

  • پارتى وه‌ڵامێكى توندى یه‌كێتیى ده‌داته‌وه‌

  • دوو ڕۆژى دیكه‌ سه‌رجه‌م ناوه‌نده‌كانى ده‌نگدان بۆ هه‌ڵبژاردن ئاماده‌ ده‌بن

  • تورکیا ده‌چێته‌ قۆناغێکی تازەوه‌و چاوەڕێی پێشهاتی نوێدەکرێت

  • دۆکترینی نوێی ئەتۆمیی ئێران‌و توانای بەرهەمهێنانی بۆمبی ئەتۆمیی لەماوەی دوو هەفتەدا

  • سوپاى ئیسرائیل هه‌ڕه‌شه‌یه‌كى گه‌وره‌ له‌عێراق ده‌كات

  • نوری مالیکی: خۆم بۆ سەرۆک وەزیران کاندید دەکەم

  • کۆمپانیایەکی ئەمریکی لە ڕۆژئاوای کوردستان دەستی بەکارکردن کرد

  • ئیلهام ئەحمەد: پەیوەندییەکانمان لەگەڵ دیمەشق هەستیارە

سەرەکی