4   کاتژمێر پێش ئێستا 2591 جار خوێنراوەتەوە

دۆکترینی نوێی ئەتۆمیی ئێران‌و توانای بەرهەمهێنانی بۆمبی ئەتۆمیی لەماوەی دوو هەفتەدا

محەمەد جەواد لاریجانی بەرپرسی پێشووی ئێران ئاشکرایکردووە، ئێران دۆکترینی نوێی ناوەکیی وەرگرتووە کە پشت بەتەکنەلۆژیایەک دەبەستێت‌و ڕێگەی پێدەدات لەکاتی پێویستدا وەڵامبداتەوەو لەماوەی دوو هەفتەدا چەکی ناوەکیی بەرهەمبهێنێت.

بەوتەی لاریجانی ئەم توانایە وەک ئامرازێکی ڕەدع سەیر دەکرێت، هاوشێوەی وڵاتانی وەک ژاپۆن‌و ئەڵمانیا، بەڵام ئێران پشت بەچەتری ناوەکیی وڵاتێکی زلهێز نابەستێت، کە ئەمەش ڕەهەندی جیۆپۆلەتیکی گەورەتر دەدات بەدۆکترینییەکە.

لاریجانی ئاماژەی بەوەدا، فتوای ڕێبەری باڵا عەلی خامنەیی، دژی چەکی ناوەکی پشت بەبنەما فیقهییەکان دەبەستێت، بەڵام ئەو پشتگیری بەهێزکردنی توانا ناوەکییەکان دەکات بۆ ڕێگریکردن لەدوژمنان، بەتایبەتی دوای ئەو هێرشانەی ئەمدواییە کرانەسەر دامەزراوە سیاسیی‌و سەربازیی‌و ناوکییەکانی ئێران.

ڕاپۆرتەکان ئاماژە بەجیاوازییەکانی نێوان ئێران‌و کۆریای باکوور دەدەن، کە کۆریای باکوور پەرەی بەجبەخانەیەکی ناوکی بەهێز داوە، لەکاتێکدا ئێران پەرەپێدانی چەکی کۆمەڵکوژی فەرامۆشکردووە، ئەمەش بووەتە هۆی زیادبوونی ڕەخنەو داواکردنی پێداچوونەوەی ڕیشەیی بەسیاسەتی ڕەدعی‌و ناوکی ئێراندا.

  • زانیاریى گرنگ ئاشكرابوو.. سه‌ربازانى ئه‌مریكا به‌ره‌و دیمه‌شق جوڵه‌یان پێكرا

  • پارتى وه‌ڵامێكى توندى یه‌كێتیى ده‌داته‌وه‌

  • دوو ڕۆژى دیكه‌ سه‌رجه‌م ناوه‌نده‌كانى ده‌نگدان بۆ هه‌ڵبژاردن ئاماده‌ ده‌بن

  • تورکیا ده‌چێته‌ قۆناغێکی تازەوه‌و چاوەڕێی پێشهاتی نوێدەکرێت

  • دۆکترینی نوێی ئەتۆمیی ئێران‌و توانای بەرهەمهێنانی بۆمبی ئەتۆمیی لەماوەی دوو هەفتەدا

  • سوپاى ئیسرائیل هه‌ڕه‌شه‌یه‌كى گه‌وره‌ له‌عێراق ده‌كات

  • نوری مالیکی: خۆم بۆ سەرۆک وەزیران کاندید دەکەم

  • کۆمپانیایەکی ئەمریکی لە ڕۆژئاوای کوردستان دەستی بەکارکردن کرد

  • ئیلهام ئەحمەد: پەیوەندییەکانمان لەگەڵ دیمەشق هەستیارە

سەرەکی