2   کاتژمێر پێش ئێستا 1274 جار خوێنراوەتەوە

كچه‌ كوردێك ده‌بێته‌ ئیلهام به‌خشترین كه‌سایه‌تیه‌كانى جیهان بۆ ساڵى 2025

لارا دزەیی دیزاینەری کورد وەک یەکێک لەئیلهام بەخشترین کەسایەتییەکانی جیهان بۆ ساڵی 2025 دەستنیشانکرا.

لارا دزەیی دیزاینەری ناسراوی جلوبەرگی کوردی، لەدوو دەستکەوتی گرنگدا لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی، لەلایەن گۆڤاری بەناوبانگی ئەمریکی "گلادیس" (Gladys Magazine) وەک یەکێک لە "25 ئیلهامبەخشترین کەسایەتیی جیهان" بۆ ساڵی 2025 هەڵبژێردرا. 

هاوکات، کەناڵی بی بی سی بەریتانی (BBC UK) لەبەرهەمێکی دۆکیومێنتاری-پۆدکاستدا، تیشکدەخاتەسەر ژیان‌و بەرهەمەکانی لارا دزەیی.

ئەم هەڵبژاردنەی گۆڤاری "گلادیس" دوای بەشدارییە سەرکەوتووەکەی لارا دزەیی دێت لەهەفتەی نمایشی جلوبەرگی میلان، ئەو کچە کوردە، بەدیزاینە تایبەتەکانی جلوبەرگی کوردی سەرنجی جیهانی مۆدەی بەلای خۆیدا ڕاکێشاوه‌.

دانانی ناوی لارا دزەیی لەڕیزی کەسایەتییە ناسراوەکانی جیهان وەک نیکۆڵ کیدمان‌و دەیڤد بێکهام، ڕێزلێنانە لەکاریگەریی ئەو لەناساندنی کولتووری کوردی لەسەر شانۆی نێودەوڵەتی.

هاوکات، دامەزراوەی میدیایی بەناوبانگی بەریتانی، بی بی سی، لەپۆدکاستێکی دۆکیومێنتاری 34 خولەکیدا،  بەوردی باس لەگەشتی هونەری‌و پیشەگەریی لارا دزەیی دەکات.

تیمی بی بی سی بۆ بەرهەمهێنانی ئەم پۆدکاستە سەردانی شاری میلانیان کردووەو چاوپێکەوتنێکی تایبەتیان لەگەڵدا کردووە، بۆ ئەوەی چیرۆکی تایبەتی‌و تێڕوانینی هونەریی خۆی بۆ بیسەران بگوازێتەوە.

کۆبوونەوەی ئەم دوو دەستکەوتە گرنگە لەیەککاتدا، نەک هەر پێگەی لارا دزەیی وەک دیزاینەرێکی جیهانی بەهێزتر دەکات، بەڵکو ناوی کوردستانیش لەبواری داهێنان، مۆدەو ئیلهامبەخشیدا زیاتر دەدرەوشێنێتەوە.

  • كچه‌ كوردێك ده‌بێته‌ ئیلهام به‌خشترین كه‌سایه‌تیه‌كانى جیهان بۆ ساڵى 2025

  • له‌به‌غداوه‌ وادەی قەدەغەی بانگەشەی میدیایی ڕادەگەیه‌نرێت

  • زانیاریى گرنگ ئاشكرابوو.. سه‌ربازانى ئه‌مریكا به‌ره‌و دیمه‌شق جوڵه‌یان پێكرا

  • پارتى وه‌ڵامێكى توندى یه‌كێتیى ده‌داته‌وه‌

  • دوو ڕۆژى دیكه‌ سه‌رجه‌م ناوه‌نده‌كانى ده‌نگدان بۆ هه‌ڵبژاردن ئاماده‌ ده‌بن

  • تورکیا ده‌چێته‌ قۆناغێکی تازەوه‌و چاوەڕێی پێشهاتی نوێدەکرێت

  • دۆکترینی نوێی ئەتۆمیی ئێران‌و توانای بەرهەمهێنانی بۆمبی ئەتۆمیی لەماوەی دوو هەفتەدا

  • سوپاى ئیسرائیل هه‌ڕه‌شه‌یه‌كى گه‌وره‌ له‌عێراق ده‌كات

  • نوری مالیکی: خۆم بۆ سەرۆک وەزیران کاندید دەکەم

سەرەکی