2   کاتژمێر پێش ئێستا 2183 جار خوێنراوەتەوە

له‌به‌غداوه‌ وادەی قەدەغەی بانگەشەی میدیایی ڕادەگەیه‌نرێت

دەستەی ڕاگەیاندن‌و گەیاندنی عێراق ڕایدەگەیه‌نێت، بەهەماهەنگی لەگەڵ کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان، بڕیاری "قەدەغەی بانگەشەی میدیایی" بۆ هەڵبژاردنەکانی پەرلەمان دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە، ئەمەش بەئامانجی دروستکردنی ژینگەیەکی پیشەیی‌و بەرپرسیارانە بۆ هەڵبژاردنەکان.

بڕیارە سێشەممەی داهاتوو 11ی تشرینی دووەم، هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی عێراق بەڕێوەبچێت، پێویستە پێش هەڵبژاردن هەموو جۆرە بانگەشەیەک بووەستێنرێت.

بەگوێرەی نووسراوێکی دەستەکە "قەدەغەی بانگەشەی میدیایی" لەکاتژمێر 7ی بەیانیی ڕۆژی شەممە، 8ی تشرینی دووەمی 2025، دەستپێدەکات. ئەم قەدەغەیە تا کاتی داخستنی دوایین بنکەی دەنگدان بەردەوامدەبێت.

ئەم بڕیارە لەچوارچێوەی ڕۆڵی دەستووریی دەستەی ڕاگەیاندن‌و گەیاندندایە بۆ ڕێکخستنی کەرتی ڕاگەیاندن‌و گەیاندن لەعێراقدا، ئامانج لێی مسۆگەرکردنی هەڵبژاردنێکی پاک‌و بێلایەنانەیە، دوور لەکاریگەریی بانگەشەی کۆتایی کاندیدو هاوپەیمانێتییەکان.

دەستەکە جەخت لەپابەندبوونی هەموو دەزگاکانی ڕاگەیاندن دەکاتەوە بەماددەی 6، بڕگەکانی (2، 4، 5)ی "پەیڕەوی یاساکانی گواستنەوەی میدیایی لەهەڵبژاردنەکان".

بەپێی یاساکە، بڵاوکردنەوەی هەر جۆرە بانگەشەیەکی ڕاستەوخۆ یان ناڕاستەوخۆ بۆ کاندید یان قەوارە سیاسییەکان قەدەغەیە.

بڵاوکردنەوەی هەر ماددەیەک بەئامانجی ناوزڕاندنی کاندید یان قەوارەیەک لەماوەی قەدەغەکردنی بانگەشەدا ڕێگەپێنەدراوە.

هەر قسەیەک یان ماددەیەکی ڕاگەیاندن کە ئاماژە بەکاندید یان قەوارەیەکی سیاسی بکات (بۆ یان دژی)، وەک بانگەشەی هەڵبژاردن دادەنرێت.

لەکۆتاییدا دەستەکە داوا لەهەموو دەزگاکانی ڕاگەیاندن دەکات ببنە هاوبەشێکی نیشتمانی لەسەرخستنی پڕۆسەی هەڵبژاردن، بەپابەندبوون بەم ڕێوشوێنانە‌و دروستکردنی ژینگەیەکی ئارام بۆ دەنگدەران، تاوەکو بتوانن بەدوور لەبانگەشە بڕیارەکانیان بدەن.

  • كچه‌ كوردێك ده‌بێته‌ ئیلهام به‌خشترین كه‌سایه‌تیه‌كانى جیهان بۆ ساڵى 2025

  • له‌به‌غداوه‌ وادەی قەدەغەی بانگەشەی میدیایی ڕادەگەیه‌نرێت

  • زانیاریى گرنگ ئاشكرابوو.. سه‌ربازانى ئه‌مریكا به‌ره‌و دیمه‌شق جوڵه‌یان پێكرا

  • پارتى وه‌ڵامێكى توندى یه‌كێتیى ده‌داته‌وه‌

  • دوو ڕۆژى دیكه‌ سه‌رجه‌م ناوه‌نده‌كانى ده‌نگدان بۆ هه‌ڵبژاردن ئاماده‌ ده‌بن

  • تورکیا ده‌چێته‌ قۆناغێکی تازەوه‌و چاوەڕێی پێشهاتی نوێدەکرێت

  • دۆکترینی نوێی ئەتۆمیی ئێران‌و توانای بەرهەمهێنانی بۆمبی ئەتۆمیی لەماوەی دوو هەفتەدا

  • سوپاى ئیسرائیل هه‌ڕه‌شه‌یه‌كى گه‌وره‌ له‌عێراق ده‌كات

  • نوری مالیکی: خۆم بۆ سەرۆک وەزیران کاندید دەکەم

سەرەکی