8   کاتژمێر پێش ئێستا 101 جار خوێنراوەتەوە

بەریتانیا دەیان کۆچبەری دیپۆرتی فەڕەنسا کردەوە

ئیرادە میدیا

لە چوارچێوەی ڕێککەوتنی نوێی نێوان لەندەن و پاریس، بەریتانیا دەستی بە پرۆسەی دیپۆرتکردنەوەی ژمارەیەکی بەرچاوی کۆچبەران کرد, کە بە شێوەیەکی نایاسایی گەیشتبوونە خاکی ئەو وڵاتە. ژمارەیەک لەو کۆچبەرانە کە ڕەوانەی فەڕەنسا کراونەتەوە، کورد، عەرەب و ئەفغانین.

ڕەنج پشدەری، چالاكوانی دیاری كورد لە بواری كۆچ، ئاشکرای کرد کە ئەو کۆچبەرانە پێش ئەوەی دیپۆرت بکرێنەوە ماوەی سێ مانگ بوو لە بەریتانیا دەستبەسەر کرابوون.

ڕەنج پشدەری لە زاری کۆچبەرە دیپۆرتکراوەکانەوە ڕایگەیاندووە: چەندین کۆچبەری دیکە لە زیندانەکانی بەریتانیا ماونەتەوە و لە چاوەڕوانی دیپۆرتکردنەوەدان. بەشێکی زۆریان بەهۆی نادڵنیایی لە چارەنووسیان و پرۆسەی درێژخایەنی یاسایی، لە ڕەوشێکی دەروونی زۆر خراپدان.

بەپێی زانیارییەکان، ئەم کۆچبەرانە هەوڵیان دابوو لە ڕێگەی کەناڵی ئینگلیزەوە بگەنە بەریتانیا، کە یەکێکە لە مەترسیدارترین ڕێگاکانی کۆچ لە جیهان.

ئەم دیپۆرتکردنەوەیە لە کاتێکدایە، لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا بەلەمێکی کۆچبەران بە 94 سەرنشینەوە لە دەریای ئینگلیزدا نقومبوو. هەرچەندە 90 کەسیان ڕزگار کران، بەڵام تا ئێستا چارەنووسی چوار کۆچبەر نادیارە، کە کوردێکیش چارەنووسی نادیارە.

حکومەتی بەریتانیا ڕایگەیاندووە: ئەم ڕێکارانەی دیپۆرتکردنەوە بەشێکن لە پلانی ڕووبەڕووبوونەوەی کۆچی نایاسایی و بەرەنگاربوونەوەی تۆڕەکانی قاچاخچێتی مرۆڤ.

  • بارزانی مەرجی پارتی بۆ پێکهێنانی حکومەت ئاشکراده‌كات

  • ئەوروپا ئێران ناچار دەکات ژمارە و شوێنی تاقیگەکانی بە داتای باوەڕپێکراو، بداتە ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆم

  • ئەفسەرێکی ڕژێمی بەعس دەستگیرا کە دەستی هەبووە لە ئەنفال

  • نادیه‌ موراد له‌ وڵاتی پیرۆ دکتۆرای فه‌خریی وه‌رگرت

  • ناوی سەرووی چوار هەزار کەس بۆ حەجی ساڵی داهاتوو دەرچوو

  • هاکان فیدان: لەگەڵ ئەمریکا پلانی تێکەڵکردنی هەسەدە لەگەڵ حکومەتی سوریا تاوتوێ دەکەین

  • بەریتانیا دەیان کۆچبەری دیپۆرتی فەڕەنسا کردەوە

  • له‌باره‌ى كه‌شى ئه‌مشه‌وه‌وه‌ هۆشداریده‌درێت

  • سوپای پاسدارانی ئێران دەستبەسەرداگرتنی کەشتییە نەوتهەڵگرەکان لەکەنداو پشتڕاستدەکاتەوە

سەرەکی