2   کاتژمێر پێش ئێستا 10833 جار خوێنراوەتەوە

سوپای پاسدارانی ئێران دەستبەسەرداگرتنی کەشتییە نەوتهەڵگرەکان لەکەنداو پشتڕاستدەکاتەوە

سوپای پاسدارانی ئێران ڕایگەیاند، کە دەستیان بەسەر کەشتییەکی نەوتهەڵگردا لەئاوەکانی کەنداودا گرتووە، دوای ئەوەی کەشتییەکە ڕۆژی هەینی لەناکاو ڕێڕەوی خۆی لەگەرووی هورمز گۆڕیوه‌و بەرەو ئاوەکانی کۆماری ئیسلامی ڕۆیشتووه‌.

لەبەیاننامەیەکدا کە لەلایەن سوپای پاسەوانانی هێزی ده‌ریایی ئێران بڵاوکراوەتەوە، هاتووە، یەکەکانی دەستێوەردانی خێرای هێزە دەریاییەکانی سوپای پاسداران، بەکارکردن بەفەرمانی دادوەری بۆ دەستبەسەرداگرتنی باری کەشتییە نەوتهەڵگرەکەی تالارا کە ئاڵای دوورگەکانی مارشالیان لەسەرە، چاودێری جوڵەی کەشتییەکەیان کردووە، ڕێگرییان لێکردووە.

 ئاماژە بەوەشكراوه‌، کە کەشتییەکە پێشێلکارییەکی یاسایی كردووه‌ بەگواستنەوەی بارێکی زۆری بێ مۆڵەت.

لەڕاگەیەندراوەکەدا ئه‌وه‌ش هاتووه‌، کەشتییەکە 30 هەزار تۆن بەرهەمی پترۆکیمیایی هەڵگرتووەو ویستوویه‌تی بەرەو سەنگافورە بڕوات.

ئاژانسی هەواڵی "ئیرنا" ی زمانحاڵی حكوومه‌تی تاران ڕایگه‌یاندووه‌، دەستبەسەرداگرتنی کەشتییەکە لەده‌ره‌وه‌ی کردەوەی پێکدادان‌و تووندوتیژی لەگەڵ سه‌رنشینانی سه‌ر كه‌شتییه‌كه‌ بووه‌.

ئاژانسەکە ئاشكراشیكردووه‌، "ئەو بارەی دەستی بەسەرداگیراوە نزیکەی 30 هەزار تۆن بەرهەمی پترۆکیمیایی سەر بەئێران لەخۆدەگرێت کە بەشێوەیەکی نایاسایی بۆ سەنگافورە دەگوازرانەوە".

بەگوێرەی ئاسایشی دەریایی ئێران، کەشتییەکە لەعەجمان لەئیماراتی یەکگرتووی عەرەبییەوە بەرەو سەنگافورە ڕۆیشتووە".

  • له‌باره‌ى كه‌شى ئه‌مشه‌وه‌وه‌ هۆشداریده‌درێت

  • سوپای پاسدارانی ئێران دەستبەسەرداگرتنی کەشتییە نەوتهەڵگرەکان لەکەنداو پشتڕاستدەکاتەوە

  • سه‌رچاوه‌ى هێرشه‌كه‌ى دیمه‌شق ئاشكراكراو ئیسرائیلیش ڕوونكردنه‌وه‌ ده‌دات

  • سەرۆکی دەزگای قەزایی ئێران داوای تووندتركردنى ياساى حیجاب ده‌كات

  • هاتووچۆی هه‌رێم شۆفێران ئاگادارده‌كاته‌وه‌و هۆشداریده‌دات

  • سه‌ركرده‌یه‌كى دیارى یه‌كێتیى: هه‌ڵبژاردن ته‌واو كاتى گفتوگۆیه‌ له‌گه‌ڵ پارتى

  • عێراق ڕوبه‌ڕووى شڵه‌ژانێكى قورسى دارایی ده‌بێته‌وه‌

  • ئه‌گه‌رى هه‌یه‌ هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستان دووباره‌ بكرێته‌وه‌و پارتى هۆشداریده‌دات

  • سەید ڕەزای دەرسیم چۆن خۆی کرد بە قوربانی بۆ گەلەکەی؟

سەرەکی