3   کاتژمێر پێش ئێستا 49 جار خوێنراوەتەوە

ئەوروپا ئێران ناچار دەکات ژمارە و شوێنی تاقیگەکانی بە داتای باوەڕپێکراو، بداتە ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆم

ناوەندی هەواڵ

ئەوروپا بڕیارنامەیەکی دیکەی دژ بە ئێرانی بۆ کۆبوونەوەی داهاتووی ئەنجومەنی پارێزگارانی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆم، ئامادە کردووە.

بە گوێرەی ڕاپۆرتێکی پێگەی هەواڵی 'دیپلۆماسی ئێران،"سێ وڵاتی سەرەکی ئەوروپا کە بریتین لە"فەرەنسا، ئەڵمانیا و بەریتانیا' ڕەشنووسی بڕیارنامەیەکیان ئامادە کردووە بۆ ئەوەی لە کۆبوونەوەی داهاتووی ئەنجوومەنی پارێزگارانی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمدا دژی ئێران پێشکەشی بکەن."

بڕیارنامەکە، لەسەر بنەمای دوا ڕاپۆرتی ڕافائێل گرۆسی، سەرۆکی ئاژانسەکە، داوای ڕاپۆرتی ڕێکخراو و دەستڕاگەیشتنی خێراتر بە بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران دەکات.

ئەو وڵاتە ئەوروپییانە ڕەشنووسی بڕیارنامەیەکی نوێیان ئامادە کردووە بۆ ئەوەی لە کۆبوونەوەی داهاتووی ئەنجوومەنی پارێزگارانی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆمی؛ کە لە 19 تا 21ی ئەم مانگە لە ڤیەننا بەڕێوە دەچێت، پێشکەشی بکەن. 

هاوكات ڕەشنووسەکە، لەسەر بنەمای نیگەرانییە بانگەشەبۆکراوەکان سەبارەت بە چالاکییە ئەتۆمییەکانی ئێران و ڕاپۆرتەکەی ڕافائێل گرۆسی، بەڕێوەبەری گشتی ئاژانسەکە، ئامادە کراوە. 

لە دەقی ڕەشنووسەکەدا، جەخت لەسەر پێویستیی دەستڕاگەیشتنی دەستبەجێی ئاژانسەکە بە زانیاری تەواو سەبارەت بە یەدەگی ماددە ئەتۆمییەکانی ئێران کراوەتەوە و تاران ئەرکدار کراوە کە بەگوێرەی بڕیارە سەپێنراوەکانی ئەیلوولی 2025، هەموو چالاکییەکانی پەیوەست بە پیتاندن، توێژینەوە و گەشەپێدان و پڕۆژەکانی پەیوەست بە ئاوی قورس ڕابگرێت. 

بە پێی ئەو زانیارییانەی ئاشکرا کراون، ڕەشنووسەکە بانگەشەی ئەوە دەکات زیاتر لە پێنج مانگە، شوێن و بڕی یەدەکی یۆرانیۆمی پیتێنراو بە ئاستی بەرز لەنێوخۆی ئێراندا نادیارە و دەبێت وەک سەرچاوەی "نیگەرانیی جددی" سەیر بکرێن. 

هاوکات، جەخت کراوەتەوە کە تاران دەبێت بەتەواوی و بەبێ مەرج پابەندی ڕێککەوتنی پارێزگاری و بڕگە هەموارکراوەکانی بێت، تاوەکوو ئاژانسەکە بتوانێت زانیارییەکانی پەیوەست بە یەدەگی ماددە ئەتۆمییەکان و دامەزراوەکانی ژێر چاودێری وەربگرێت و پشتڕاستی بکاتەوە.

بڕیارنامەی ووڵاتە ئەوروپییەکان، ، ئێران ناچار دەکات، سەرجەم زانیارییەکانی پەیوەست بە دامەزراوە ئەتۆمییەکانی، وەک ژمارەی سەنتەرەکان و ژمارە و شوێنی تاقیگەکانی بە شێوەی داتای باوەڕپێکراو، لە کاتی دیاریکراودا بداتە ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆم.

  • بارزانی مەرجی پارتی بۆ پێکهێنانی حکومەت ئاشکراده‌كات

  • ئەوروپا ئێران ناچار دەکات ژمارە و شوێنی تاقیگەکانی بە داتای باوەڕپێکراو، بداتە ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆم

  • ئەفسەرێکی ڕژێمی بەعس دەستگیرا کە دەستی هەبووە لە ئەنفال

  • نادیه‌ موراد له‌ وڵاتی پیرۆ دکتۆرای فه‌خریی وه‌رگرت

  • ناوی سەرووی چوار هەزار کەس بۆ حەجی ساڵی داهاتوو دەرچوو

  • هاکان فیدان: لەگەڵ ئەمریکا پلانی تێکەڵکردنی هەسەدە لەگەڵ حکومەتی سوریا تاوتوێ دەکەین

  • بەریتانیا دەیان کۆچبەری دیپۆرتی فەڕەنسا کردەوە

  • له‌باره‌ى كه‌شى ئه‌مشه‌وه‌وه‌ هۆشداریده‌درێت

  • سوپای پاسدارانی ئێران دەستبەسەرداگرتنی کەشتییە نەوتهەڵگرەکان لەکەنداو پشتڕاستدەکاتەوە

سەرەکی