5   کاتژمێر پێش ئێستا 136 جار خوێنراوەتەوە

ئەفسەرێکی ڕژێمی بەعس دەستگیرا کە دەستی هەبووە لە ئەنفال

ئیرادە میدیا

هێزە ئەمنییەکانی عێراق ئەفسەرێکی پێشووی ڕژێمی بەعسیان دەستگیرکرد، کە لە لێکۆڵینەوەکاندا دانی بە تێوەگلانی لە تاوانی ئەنفالکردنی بارزانییەکاندا ناوە. بڕیارە یەکەم دانیشتنی دادگاییکردنەکەی لە 27ـی تشرینی دووەم لە دادگەی باڵای تاوانەکان لە بەغدا بەڕێوەبچێت.

ئەفسەرە دەستگیرکراوەکە ناوی شاکر تەهایە و لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی عێراقەوە دەستگیر کراوە. حاکم ئاسۆ محەممەد، دادوەری خانەنشین، ئەمڕۆ یەکشەممە وردەکاریی زیاتری خستەڕوو و ئاشکرای کرد کە شاکر تەها لە دانپێدانانەکانیدا باسی لەوە کردووە کە لە ساڵی 1983 لە چوارچێوەی شاڵاوی ئەنفالدا، ژمارەیەک لە بارزانییەکانی ڕاگوێزاوە بۆ شوێنێک، تەقەی لێکردوون و فەرمانی کۆمەڵکوژکردنیانی جێبەجێ کردووە.

نووسراوێکی دادگەی باڵای تاوانەکانی عێراق کە ئاراستەی دادگەی لێکۆڵینەوەی هەولێریش کراوە، پشتڕاستی دەکاتەوە کە دوو ئەفسەری باڵای ڕژێمی پێشوو وەک تۆمەتبار دەستگیر کراون، کە یەکێکیان شاکر تەهایە.

پرۆسەی دادگاییکردنی ئەو ئەفسەرانە لە 27ـی تشرینی دووەم دەستپێدەکات. هاوکات، ناوی 32 کەس وەکو سکاڵاکار لە دۆسیەی ئەنفالی بارزانییەکاندا تۆمار کراوە و پێویستە ژمارەیەک لەوان لە یەکەم دانیشتنی دادگادا لە بەغدا ئامادە بن.

دادوەر ئاسۆ محەممەد، کە خۆی لە دانیشتنەکەدا ئامادە دەبێت، کاریگەریی ئەم دادگاییکردنە لەسەر دۆسیەی ئەنفال بە ئەرێنی ناوبرد و ڕایگەیاند: هەرچەندە هەموو برینی کەسوکاری ئەنفالکراوان سارێژ ناکات، بەڵام برینەکەیان کەم دەکاتەوە.

ئەنفالی بارزانییەکان لە 31ی تەممووزی 1983 دەستیپێکرد، کە تێیدا نزیکەی 8 هەزار پیاو و گەنجی بارزانی ڕاگوێزران و لە بیابانەکانی باشووری عێراق زیندەبەچاڵ کران. دادوەرە خانەنشینەکە جەختی لەسەر بوونی گۆڕی بەکۆمەڵ و ژمارەیەکی زۆری تاوانباری تری دەستنەگیراویش کردەوە.

  • بارزانی مەرجی پارتی بۆ پێکهێنانی حکومەت ئاشکراده‌كات

  • ئەوروپا ئێران ناچار دەکات ژمارە و شوێنی تاقیگەکانی بە داتای باوەڕپێکراو، بداتە ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆم

  • ئەفسەرێکی ڕژێمی بەعس دەستگیرا کە دەستی هەبووە لە ئەنفال

  • نادیه‌ موراد له‌ وڵاتی پیرۆ دکتۆرای فه‌خریی وه‌رگرت

  • ناوی سەرووی چوار هەزار کەس بۆ حەجی ساڵی داهاتوو دەرچوو

  • هاکان فیدان: لەگەڵ ئەمریکا پلانی تێکەڵکردنی هەسەدە لەگەڵ حکومەتی سوریا تاوتوێ دەکەین

  • بەریتانیا دەیان کۆچبەری دیپۆرتی فەڕەنسا کردەوە

  • له‌باره‌ى كه‌شى ئه‌مشه‌وه‌وه‌ هۆشداریده‌درێت

  • سوپای پاسدارانی ئێران دەستبەسەرداگرتنی کەشتییە نەوتهەڵگرەکان لەکەنداو پشتڕاستدەکاتەوە

سەرەکی