6   کاتژمێر پێش ئێستا 69 جار خوێنراوەتەوە

نادیه‌ موراد له‌ وڵاتی پیرۆ دکتۆرای فه‌خریی وه‌رگرت

ئیرادە میدیا

زانکۆی سیزار ڤالێخۆ له‌ ئه‌مریکای باشوور به‌رزترین ڕێزلێنانی ئه‌کادیمی پێشکه‌ش به‌ نادیە مورادی ڕزگاربووی شەنگال و براوه‌ی خەڵاتی نۆبڵ دەکات.

زانکۆی سیزار ڤالێخۆ له‌ وڵاتی پیرۆ، دکتۆرای فه‌خری (دکتۆر ئۆنۆریس کاوسا)ی به‌خشییه‌ نادیه‌ موراد، براوه‌ی خه‌ڵاتی نۆبڵی ئاشتی بۆ ساڵی 2018 و چالاکوانی ناسراوی مافی مرۆڤ. زانکۆکه‌ ئه‌م دکتۆرایه‌ی وه‌کو یه‌کێک له‌ به‌رزترین ڕێزلێنانی ئه‌کادیمی له‌ جیهاندا وه‌سف کردووه‌.

زانکۆی سیزار ڤالێخۆ له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوێکدا نادیه‌ مورادی وه‌کو میوانی فه‌خری ناساند و ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، به‌هۆی چیرۆکی خۆڕاگری و داکۆکیکردنی له‌ مافه‌کانی مرۆڤ و په‌یامی هیوا بۆ نه‌وه‌ نوێیه‌کان بووه‌ته‌ ئیلهامبه‌خش.

پاش وه‌رگرتنی خه‌ڵاته‌که‌، نادیه‌ موراد کۆبوونه‌وه‌یه‌کی تایبه‌تی له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی باڵای زانکۆکه‌ ئه‌نجامدا. له‌م کۆبوونه‌وه‌یه‌دا، تیشکی خسته‌ سه‌ر گرنگی و پێویستی به‌ره‌وپێشبردنی په‌روه‌رده‌ و به‌هێزکردنی سه‌رکردایه‌تی ژنان له‌ سه‌رانسه‌ری جیهان.

ئه‌م دکتۆرایه‌ ده‌ستکه‌وتێکی دیکه‌ی نادیه‌ موراده‌ له‌ چوارچێوه‌ی هه‌وڵه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌کانی بۆ خستنه‌ڕووی دۆزی قوربانیانی تووندوتیژی سێکسی و مافه‌کانی مرۆڤ.

  • بارزانی مەرجی پارتی بۆ پێکهێنانی حکومەت ئاشکراده‌كات

  • ئەوروپا ئێران ناچار دەکات ژمارە و شوێنی تاقیگەکانی بە داتای باوەڕپێکراو، بداتە ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆم

  • ئەفسەرێکی ڕژێمی بەعس دەستگیرا کە دەستی هەبووە لە ئەنفال

  • نادیه‌ موراد له‌ وڵاتی پیرۆ دکتۆرای فه‌خریی وه‌رگرت

  • ناوی سەرووی چوار هەزار کەس بۆ حەجی ساڵی داهاتوو دەرچوو

  • هاکان فیدان: لەگەڵ ئەمریکا پلانی تێکەڵکردنی هەسەدە لەگەڵ حکومەتی سوریا تاوتوێ دەکەین

  • بەریتانیا دەیان کۆچبەری دیپۆرتی فەڕەنسا کردەوە

  • له‌باره‌ى كه‌شى ئه‌مشه‌وه‌وه‌ هۆشداریده‌درێت

  • سوپای پاسدارانی ئێران دەستبەسەرداگرتنی کەشتییە نەوتهەڵگرەکان لەکەنداو پشتڕاستدەکاتەوە

سەرەکی