7   کاتژمێر پێش ئێستا 81 جار خوێنراوەتەوە

هاکان فیدان: لەگەڵ ئەمریکا پلانی تێکەڵکردنی هەسەدە لەگەڵ حکومەتی سوریا تاوتوێ دەکەین

ئیرادە میدیا

هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا، لە چاوپێکەوتنێکیدا ڕایگەیاند: گفتوگۆکانی لەگەڵ ئیدارەی ترەمپ لەسەر پلانێکی گشتگیر بووە بۆ ئاساییکردنەوەی دۆخی سوریا، کە دوو تەوەری سەرەکی لەخۆدەگرێت: یەکخستنی هێزەکانی سوریای دیموکرات هەسەدە و کۆتاییهێنان بە مەترسییەکانی ئیسرائیل.

فیدان وتویەتی: یەکێک لە پرسە سەرەکییەکان کە لەگەڵ ئەمریکییەکان گفتوگۆی لەسەر کراوە، پلانێک بووە بۆ تێکەڵکردنی هێزەکانی هەسەدە لەگەڵ هێزەکانی حکومەتی سوریا. هەروەها وەزیری دەرەوەی تورکیا جەختی لە گرنگی دانوستانەکانی نێوان دیمەشق و هەسەدە کردەوە و ئاماژەی بەوەدا کە ئەم پرسە دەبێت لە چوارچێوەی لێکتێگەیشتنی هاوبەشدا بەرەوپێش بچێت.

وەزیری دەروەی تورکیا باسی لەوەش کرد: دانوستانەکان بۆ ماوەیەک ڕاگیران، بەتایبەتی دوای دەستوەردانەکانی ئیسرائیل لە باشور و ئێستا پرسی سەرەکی لە گفتوگۆکانی نێوان ئەنقەرە و واشنتۆندا، بریتییە لە دوورخستنەوەی ئیسرائیل لە هاوکێشەکەدا وەک هەڕەشەیەک بۆ سەر سوریا و پێدانی دڵنیایی بەوەی سوریا هەڕەشە نییە بۆ سەر ئیسرائیل.

هاکان فیدان داوای لە هەموو لایەنەکان کردووە: ڕێز لە یەکپارچەیی خاکی سوریا و سەروەری سوریا بگرن. هەروەها داوای لە ئیدارەی ئەمریکا کرد کە فشار بخاتە سەر ئیسرائیل بۆ پابەندبوون بەم بنەمایانە. فیدان پێشبینی ئەوەی کرد کە گفتوگۆکانی نێوان هەسەدە و دیمەشق بگاتە قۆناغێکی پێشکەوتوو.

فیدان هۆشداری دا لە قۆستنەوەی دۆخی سوریا لە قۆناغی ڕاگوزەردا بۆ دروستکردنی مەترسی، کە دەکرێت لە ناوخۆ یان لەلایەن لایەنی دەرەکییەوە سەرچاوە بگرێت، لەو بارەیەوە ڕایگەیاند: تورکیا بە وردی چاودێری هەموو ئەم پێشهاتانە دەکات و کاردەکات بۆ ئەوەی هەموو هەوڵ و دانوستانەکان بەرەو دەرئەنجامێکی دیاریکراو و نەخشە بۆ كێشراو بڕۆن.

  • بارزانی مەرجی پارتی بۆ پێکهێنانی حکومەت ئاشکراده‌كات

  • ئەوروپا ئێران ناچار دەکات ژمارە و شوێنی تاقیگەکانی بە داتای باوەڕپێکراو، بداتە ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆم

  • ئەفسەرێکی ڕژێمی بەعس دەستگیرا کە دەستی هەبووە لە ئەنفال

  • نادیه‌ موراد له‌ وڵاتی پیرۆ دکتۆرای فه‌خریی وه‌رگرت

  • ناوی سەرووی چوار هەزار کەس بۆ حەجی ساڵی داهاتوو دەرچوو

  • هاکان فیدان: لەگەڵ ئەمریکا پلانی تێکەڵکردنی هەسەدە لەگەڵ حکومەتی سوریا تاوتوێ دەکەین

  • بەریتانیا دەیان کۆچبەری دیپۆرتی فەڕەنسا کردەوە

  • له‌باره‌ى كه‌شى ئه‌مشه‌وه‌وه‌ هۆشداریده‌درێت

  • سوپای پاسدارانی ئێران دەستبەسەرداگرتنی کەشتییە نەوتهەڵگرەکان لەکەنداو پشتڕاستدەکاتەوە

سەرەکی