6   کاتژمێر پێش ئێستا 1503 جار خوێنراوەتەوە

ناوی سەرووی چوار هەزار کەس بۆ حەجی ساڵی داهاتوو دەرچوو

تیروپشک حەجخوازانی ساڵی 2026 ئەنجامدرا، سەرووی چوار هەزار هاووڵاتی کە بەشێکیان کەس‌و کاری شەهیدانن ساڵی داهاتوو فەریزەی حەج بەجێدەگەیه‌نن، لەماوەی ڕۆژانی داهاتووشدا تیروپشک بۆ ناوی زیاتر لە 170 ناوی دیکە دەکرێت.

پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ یەکشەممە فەرمانگەی تەکنەلۆژیای زانیاریی، تیروپشکی ناوی حاجیان ئەنجامدا، سێ هەزارو 901 کەس ناویان بۆ حەج دەرچوو و 113 کورسی دیکەش بۆ کەسوکاری شەهیدان تەرخانکراوە.

کاروان ستوونی وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی حەج‌و عومرەی کوردستان ئاشكرایكرد، "لەماوەی ڕۆژانی داهاتوو تیروپشک بۆ سەرووی 170 کەسی دیکە دەکرێت، کە مامۆستای ئایینی، لیژنەی پزیشکی‌و کۆمپانیاکان لەخۆدەگرێت".

لەکۆی 89 هەزار داواکاری چوار هەزارو 23 کەس ناویان گەڕاوەتەوە، کە بۆ قەزاکان بەگوێرەی داواکاریی‌و لەسەر ئاستی پارێزگاکانیش لەسەر بنەمای ژمارەی دانیشتووان کورسییەکان دابەشکراون، جگە لەوەی هەزارو 150 کەس بەیەدەگ ناویان دەرچووەو 113 پێگەی یەدەگیش بەر کەسوکاری شەهیدان کەوتووە.

لێره‌وه‌ ناوه‌كه‌ى خۆت بدۆزه‌وه‌

  • بارزانی مەرجی پارتی بۆ پێکهێنانی حکومەت ئاشکراده‌كات

  • ئەوروپا ئێران ناچار دەکات ژمارە و شوێنی تاقیگەکانی بە داتای باوەڕپێکراو، بداتە ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆم

  • ئەفسەرێکی ڕژێمی بەعس دەستگیرا کە دەستی هەبووە لە ئەنفال

  • نادیه‌ موراد له‌ وڵاتی پیرۆ دکتۆرای فه‌خریی وه‌رگرت

  • ناوی سەرووی چوار هەزار کەس بۆ حەجی ساڵی داهاتوو دەرچوو

  • هاکان فیدان: لەگەڵ ئەمریکا پلانی تێکەڵکردنی هەسەدە لەگەڵ حکومەتی سوریا تاوتوێ دەکەین

  • بەریتانیا دەیان کۆچبەری دیپۆرتی فەڕەنسا کردەوە

  • له‌باره‌ى كه‌شى ئه‌مشه‌وه‌وه‌ هۆشداریده‌درێت

  • سوپای پاسدارانی ئێران دەستبەسەرداگرتنی کەشتییە نەوتهەڵگرەکان لەکەنداو پشتڕاستدەکاتەوە

سەرەکی