7   کاتژمێر پێش ئێستا 1882 جار خوێنراوەتەوە

بارزانى‌و سودانى باسى چییان كرد؟

حکوومەتی هەرێم رایگەیاند، سودانی‌و مەسرور بارزانی کۆبوونەوەو جەخت لەگرنگیی دابینکردنی مووچەو شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان کرایەوە.

حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕاگەیەندراوێکى بڵاوكردووه‌ته‌وه‌و ده‌ڵێت، "مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێم، لەشاری دهۆک لەگەڵ محەممەد شیاع سوودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق کۆبووەوە".

ئه‌وه‌ش ڕوونكراوه‌ته‌وه‌، "لەکۆبوونەوەدا، هەردوولا پیرۆزبایی سەرکەوتنی پرۆسەو ئەنجامی هەڵبژاردنی په‌رله‌مانى عێراقیان لەیەکترکردو خوازیاربوون ببێتە هۆی دەستپێکردنی سەردەمێکی نوێ لەپێناو سەقامگیریی دۆخی عێراق‌و باشتربوونی دۆخی خزمەتگوازییە گشتییەکان لەعێراق".

ئەوەش هاتووە، "لەتەوەرێکی دیکەی گفتوگۆکاندا، جەخت لەگرنگیی دابینکردنی مووچەو شایستە داراییەکانی هەرێم کرایەوە، لەمبارەیەوە سەرۆک وەزیرانی فیدراڵ، دووپاتیکردەوە، مووچەکانی هەرێم بۆ ئەمساڵ بەپێی ڕێککەوتنەکان دەدرێت‌و بۆ بودجەی ساڵی داهاتووش، هەرێمی کوردستان، بەشەبودجەی خۆی لەچوارچێوەی بودجەی گشتیی فیدراڵ دەبێت".

  • پارتی هه‌ڕه‌شه‌ ده‌كات‌و ده‌ڵێت: دەستوەردان‌و گۆڕینی ئەنجامەکانی هەڵبژاردن قبوڵناكه‌ین

  • باخچه‌لى له‌باره‌ى ئۆجه‌لانه‌وه‌ لێدوانێكى ئاگرینى بڵاوكرده‌وه‌

  • زانیاریى گرنگ له‌باره‌ى موچه‌ى مانگه‌كانى 9و 10 ئاشكراده‌كرێت

  • سبه‌ینێ مه‌زڵوم عه‌بدى‌و ئیلهام ئه‌حمه‌د دێنه‌ هه‌رێمى كوردستان

  • سیاسییه‌كى دیارى باكوورى كوردستان كۆچى دوایى كرد

  • له‌دهۆكه‌وه‌ هۆشداریى له‌هه‌ڵسوكه‌وتى به‌غدا به‌رامبه‌ر هه‌رێمى كوردستان ده‌درێت

  • بارزانى‌و سودانى باسى چییان كرد؟

  • مەسعود بارزانی هەڕەشە لە یەکێتی دەکات

  • ئەنجوومەنی ئاسایش، رەشنووسەکەی دۆناڵد ترەمپی تایبەت بە داهاتووی غەززەی پەسندکرد

سەرەکی