7   کاتژمێر پێش ئێستا 9817 جار خوێنراوەتەوە

سیاسییه‌كى دیارى باكوورى كوردستان كۆچى دوایى كرد

بێریڤان کوتلو ئەندامی بزووتنەوەی ژنانی ئازادو سەرۆکی پێشووی شارەوانی جزیرێ له‌باكوورى كوردستان، لەتەمەنی 44 ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.

ڕاپۆرتەکان ئاماژە بەوەدەکەن، کوتلو دوای پێنج مانگ شەڕ لەگەڵ نەخۆشییەکە، چارەسەری نەخۆشی شێرپەنجەی وەرگرتووە.

کوتلو لەساڵی 1981 لەگوندی نێڤیان سەر بەپارێزگای شرناخ لەدایکبووە، لەساڵی 2002 لەگەڵ پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە) بەشداری سیاسەت دەکات.

بەشداری لەهەڵبژاردنە ناوخۆییەکانی ساڵی 2014دا کردووە، وەک هاوسەرۆکی شارەوانی دێرگۆل کاریکردووە، لەساڵی 2019دا بەهاوسەرۆکی شارەوانی سیزرێ هەڵبژێردرا، پێشئەوەی لەساڵی 2024 لەپۆستەکەی دووربخرێتەوە.

ئه‌مڕۆش به‌هۆى تووشبوونى نه‌خۆشى شێرپه‌نجه‌وه‌ گیانى له‌ده‌ستدا.

  • پارتی هه‌ڕه‌شه‌ ده‌كات‌و ده‌ڵێت: دەستوەردان‌و گۆڕینی ئەنجامەکانی هەڵبژاردن قبوڵناكه‌ین

  • باخچه‌لى له‌باره‌ى ئۆجه‌لانه‌وه‌ لێدوانێكى ئاگرینى بڵاوكرده‌وه‌

  • زانیاریى گرنگ له‌باره‌ى موچه‌ى مانگه‌كانى 9و 10 ئاشكراده‌كرێت

  • سبه‌ینێ مه‌زڵوم عه‌بدى‌و ئیلهام ئه‌حمه‌د دێنه‌ هه‌رێمى كوردستان

  • سیاسییه‌كى دیارى باكوورى كوردستان كۆچى دوایى كرد

  • له‌دهۆكه‌وه‌ هۆشداریى له‌هه‌ڵسوكه‌وتى به‌غدا به‌رامبه‌ر هه‌رێمى كوردستان ده‌درێت

  • بارزانى‌و سودانى باسى چییان كرد؟

  • مەسعود بارزانی هەڕەشە لە یەکێتی دەکات

  • ئەنجوومەنی ئاسایش، رەشنووسەکەی دۆناڵد ترەمپی تایبەت بە داهاتووی غەززەی پەسندکرد

سەرەکی