12   کاتژمێر پێش ئێستا 55 جار خوێنراوەتەوە

مەسعود بارزانی هەڕەشە لە یەکێتی دەکات

ئیرادە میدیا

بارزانی دەرکەوتەوە و لەیەکەم لێدوانیشیدا لەسەر پێکهینانی حکومەتی هەرێم، بە زمانێکی نەرم و هەڕەشە ئامێز و ناڕاستەوخۆ،، بە یەکێتی ووت چەند کورسیت هەیە ئەوەندەت پێدەدرێت،، نە زیاد و نەکەم .
مەسعود بارزانی لە کۆڕبەندەکەی ئەمڕۆی مێپس ناڕاستەوخۆ هەڕەشەی کرد و ووتی هەرکەس و بە پێی دەنگی خۆی ، وەک ئەوەی بڵێت بە یەکێتی ، ئەمڕۆ چەند کورسیت هەیە ئەوەندەت بەردەکەوێت و باقیەکەی بۆ ئەوانە !
بارزانی دوای هەفتەیەک لە هەڵبژاردن و لەیەکەم دەرکەوتنیدا پێچەوانەی بانگەشەی حزبەکەی، کە هاوبەشی و سازان و هاوسەنگییە ، لێدوانی داو ووتی هەل و مەرجی ئێستا هی پێش هەڵبژاردن نییە و هەر لایەنێک بەگوێرەی دەنگەکانی مافەکانی وەردەگرێت ..
مەسعود بارزانی کە ئێستا سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستانە و خاوەنی ٢٧ کورسی پەرلەمانییە لە پەرلەمانی عێراق ، ئەمرۆ لە دیداری مێپس بە زمانێکی نەرم هەڕەشەیەکی توندی کرد، کە پێدەچێت ئەوەندەی تر پێکهێنانی حکومەتی هەرێم دوابخات .
بە پێی شیکاریە سیاسیەکان بۆ لێدوانەکەی مەسعود بارزانی، ئەو حزبە دەیەوێت کەمترین پۆست و کورسی لە کابینەی داهاتووی حکومەتی هەرێم بدات بە یەکێتی، یان ئەوەی لەو ڕێگەیەوە ئەوەندەی تر پێکهێنانی حکومەتەکە دوابخات تا هەڵوەشاندنەوەی یەکجاری و دووبارە ئەنجامدانەوەی هەڵبژاردن .
مەسعود بارزانی لە دیدارەکەی ئەمڕۆی مێپس کەلە زانکۆی ئەمریکی لە دهۆک بەڕێوە چوو، زۆرینەی سەرک و بەرپرسانی عێراقی تێیدا بەشدار بوون، داوای کرد یاسای هەڵبژاردن ڕاست بکرێتەوە بەو پێیەی پارتی پێی وایە یاساکە هیچ دادپەروەرییەکی تێدا نییە .

  • پارتی هه‌ڕه‌شه‌ ده‌كات‌و ده‌ڵێت: دەستوەردان‌و گۆڕینی ئەنجامەکانی هەڵبژاردن قبوڵناكه‌ین

  • باخچه‌لى له‌باره‌ى ئۆجه‌لانه‌وه‌ لێدوانێكى ئاگرینى بڵاوكرده‌وه‌

  • زانیاریى گرنگ له‌باره‌ى موچه‌ى مانگه‌كانى 9و 10 ئاشكراده‌كرێت

  • سبه‌ینێ مه‌زڵوم عه‌بدى‌و ئیلهام ئه‌حمه‌د دێنه‌ هه‌رێمى كوردستان

  • سیاسییه‌كى دیارى باكوورى كوردستان كۆچى دوایى كرد

  • له‌دهۆكه‌وه‌ هۆشداریى له‌هه‌ڵسوكه‌وتى به‌غدا به‌رامبه‌ر هه‌رێمى كوردستان ده‌درێت

  • بارزانى‌و سودانى باسى چییان كرد؟

  • مەسعود بارزانی هەڕەشە لە یەکێتی دەکات

  • ئەنجوومەنی ئاسایش، رەشنووسەکەی دۆناڵد ترەمپی تایبەت بە داهاتووی غەززەی پەسندکرد

سەرەکی