6   کاتژمێر پێش ئێستا 6541 جار خوێنراوەتەوە

زانیاریى گرنگ له‌باره‌ى موچه‌ى مانگه‌كانى 9و 10 ئاشكراده‌كرێت

لەکاتی بەڕێوەچوونی کۆڕبەندی مێپس لەشاری دهۆک، وەزیری ئاوەدانکردنەوەی عێراق ئاشكرایكرد، مووچەی مانگی 9و 10ـی مووچەخۆرانی هەرێم لەلایەن عێراقەوە دەنێردرێت.

بەنگین ڕێکانی وەزیری ئاوەدانکردنەوەو نیشتەجێکردنی عێراق ڕایگەیاند، دوێنێ وەزارەتی دارایی‌و ئابووری عێراق نووسراوی فەرمی کردووە بۆ ئەوەی 120 ملیار داهاتی نانەوتی‌و لیستی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم لەلایەن حکوومەتی کوردستانەوە بنێردرێت، بۆ ناردنی مووچەی مانگی ئەیلوولی ئەمساڵ.

وەزیری ئاوەدانکردنەوە وتی: مووچەی مانگی تشرینی یەکەمیش دێت‌و هەروەها حکوومەتی هەرێم‌و عێراق گفتوگۆدەکەن لەسەر ڕەوانەکردنی مووچەی مانگەکانی 11و 12.

دەربارەی پۆستی سەرۆك كۆماری عێراقیش، بەنگین رێکانی ئاماژەی بەوەدا، پۆستی سەرۆك كۆمار مافی كوردەو لەنێوخۆدا گفتوگۆی لەبارەوە دەكرێت، بەتایبەتی لەنێوان پارتی دیموکراتی کوردستان‌و یەکێتیی نیشتیمانی کوردستان.

هاوکات ئەمڕۆ سێشەممە، وەزارەتی دارایی‌و ئابووری حکوومەتی هەرێم ڕایگەیاند، سبەی چوارشەممە، 120 ملیار دینار وەک پشکی گەنجینەی فیدراڵی لەداهاتی نانەوتی هەرێم بۆ مانگی ئەیلوول بەشێوەی کاش دەخرێتەسەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵی لەلقی هەولێری بانکی ناوەندی عێراق.

  • پارتی هه‌ڕه‌شه‌ ده‌كات‌و ده‌ڵێت: دەستوەردان‌و گۆڕینی ئەنجامەکانی هەڵبژاردن قبوڵناكه‌ین

  • باخچه‌لى له‌باره‌ى ئۆجه‌لانه‌وه‌ لێدوانێكى ئاگرینى بڵاوكرده‌وه‌

  • زانیاریى گرنگ له‌باره‌ى موچه‌ى مانگه‌كانى 9و 10 ئاشكراده‌كرێت

  • سبه‌ینێ مه‌زڵوم عه‌بدى‌و ئیلهام ئه‌حمه‌د دێنه‌ هه‌رێمى كوردستان

  • سیاسییه‌كى دیارى باكوورى كوردستان كۆچى دوایى كرد

  • له‌دهۆكه‌وه‌ هۆشداریى له‌هه‌ڵسوكه‌وتى به‌غدا به‌رامبه‌ر هه‌رێمى كوردستان ده‌درێت

  • بارزانى‌و سودانى باسى چییان كرد؟

  • مەسعود بارزانی هەڕەشە لە یەکێتی دەکات

  • ئەنجوومەنی ئاسایش، رەشنووسەکەی دۆناڵد ترەمپی تایبەت بە داهاتووی غەززەی پەسندکرد

سەرەکی