7   کاتژمێر پێش ئێستا 112 جار خوێنراوەتەوە

سبه‌ینێ مه‌زڵوم عه‌بدى‌و ئیلهام ئه‌حمه‌د دێنه‌ هه‌رێمى كوردستان

به‌گوێره‌ى ئه‌و زانیاریانه‌ى تایبه‌ت ده‌ست ئیراده‌ كه‌وتوون، سبه‌ینێ ژه‌نراڵ مه‌زڵوم عه‌بدى‌و ئیلهام ئه‌حمه‌د به‌سه‌ردانێكى فه‌رمى ده‌گه‌نه‌ هه‌رێمى كوردستان.

سه‌رچاوه‌یه‌كى ئاگادار به‌ئیراده‌ى ڕاگه‌یاند، له‌سه‌ر بانگهێشتى فه‌رمیى مه‌سرور بارزانى سه‌رۆك وه‌زیرانى هه‌رێم، هه‌ریه‌ك له‌ژه‌نراڵ مه‌زڵوم عه‌بدى فه‌رمانده‌ى گشتیى هێزه‌كانى سوریاى دیموكرات (هه‌سه‌ده‌)و ئیلهام ئه‌حمه‌د هاوسەرۆکی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەریی دیموکراتیی هەرێمی باکوورو ڕۆژهەڵاتی سووریا ده‌گه‌نه‌ هه‌رێمى كوردستان.

سه‌رچاوه‌كه‌ى ئیراده‌ ئاشكراشیكرد، "بانگهێشتى مه‌زڵوم عه‌بدى‌و ئیلهام ئه‌حمه‌د، به‌مه‌به‌ستى به‌شداریكردنیانه‌ له‌كۆڕبه‌ندى مێپس له‌شارى دهۆك".

پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە بەئامادەبوونی 150 سەرکردەی، ناوخۆیی، هەرێمی‌و نێودەوڵەتی لە25 وڵاتی جیاواز، شەشەمین کۆڕبەندی ئاشتی‌و ئاسایشی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست (مێپس) لەزانکۆی ئەمریکی دهۆک دەستیپێکرد.

  • پارتی هه‌ڕه‌شه‌ ده‌كات‌و ده‌ڵێت: دەستوەردان‌و گۆڕینی ئەنجامەکانی هەڵبژاردن قبوڵناكه‌ین

  • باخچه‌لى له‌باره‌ى ئۆجه‌لانه‌وه‌ لێدوانێكى ئاگرینى بڵاوكرده‌وه‌

  • زانیاریى گرنگ له‌باره‌ى موچه‌ى مانگه‌كانى 9و 10 ئاشكراده‌كرێت

  • سبه‌ینێ مه‌زڵوم عه‌بدى‌و ئیلهام ئه‌حمه‌د دێنه‌ هه‌رێمى كوردستان

  • سیاسییه‌كى دیارى باكوورى كوردستان كۆچى دوایى كرد

  • له‌دهۆكه‌وه‌ هۆشداریى له‌هه‌ڵسوكه‌وتى به‌غدا به‌رامبه‌ر هه‌رێمى كوردستان ده‌درێت

  • بارزانى‌و سودانى باسى چییان كرد؟

  • مەسعود بارزانی هەڕەشە لە یەکێتی دەکات

  • ئەنجوومەنی ئاسایش، رەشنووسەکەی دۆناڵد ترەمپی تایبەت بە داهاتووی غەززەی پەسندکرد

سەرەکی