4   کاتژمێر پێش ئێستا 3827 جار خوێنراوەتەوە

باخچه‌لى له‌باره‌ى ئۆجه‌لانه‌وه‌ لێدوانێكى ئاگرینى بڵاوكرده‌وه‌

سەرۆکی پارتی بزووتنەوەی نه‌ژادپه‌رستى توركیا ناسراو (مەهەپە) لێدوانێكى ئاگرینى داو ڕایگه‌یاند، "ئه‌گه‌ر كۆمسیۆنه‌كه‌ى په‌رله‌مان ئاماده‌نه‌بێت بچێته‌ ئیمراڵى، ئه‌وا بۆخۆم ده‌ستى سێ هاوڕێم ده‌گرم‌و ده‌چمه‌ ئیمراڵى‌و له‌گه‌ڵ ئۆجه‌لان كۆده‌بمه‌وه‌".

دەوڵەت باخچەلی سه‌رۆكى مه‌هه‌په‌ لەکۆبوونەوەی هەفتانەی فراکسیۆنی پارتەکەیدا لەپەرلەمان كه‌ ئه‌مڕۆ به‌ڕێوه‌چوو، باخچەلی، ئاماژەی بەپێویستییەکانی پڕۆسەی ئاشتی لەگەڵ پەکەکە کردو ڕایگەیاند، "یەکێک لەلایەنە سەرەکییەکانی گفتوگۆی ناو پڕۆسەکە، عەبدوڵڵا ئۆجەلانەو پێویستە کۆمسیۆنی پەرلەمانى توركیا ڕاسته‌وخۆ له‌گه‌ڵى كۆببنه‌وه‌و گوێی لێبگرن".
 
باخچەلی به‌ده‌نگێكى به‌رز له‌به‌رده‌م فراكسیۆنه‌ په‌رله‌مانیه‌كه‌ى هاواریكردو وتى، "ئەگەر کۆمسیۆنه‌كه‌ نەچێتە ئیمراڵی، من لەچوون بۆ ئیمراڵی سڵ له‌هیچ شت‌و كه‌سێك ناكه‌مه‌وه‌و ده‌ستى سێ له‌هاوڕێكانم ده‌گرم‌و ده‌چمه‌ دیدارى ئۆجه‌لان‌و له‌سه‌ر مێزێك له‌گه‌ڵیدا كۆده‌بمه‌وه‌".

باخچەلی ڕه‌خنه‌ى توندى له‌وكه‌سانه‌ گرت ئاسته‌نگ بۆ پرۆسه‌ى ئاشتیى دروستده‌كه‌ن، ئه‌گه‌رچى ناوى هیچ كه‌س‌و لایه‌نێكى نه‌هێنا، به‌ڵام پێى وتن، "ده‌مه‌وێت ڕەخنە لەئیی پارتی بگرم کە دژی پڕۆسەکەیە، نازانم بۆچی تورکیایەکی بێ تیرۆر ئێوە بێزار دەکات؟".

كۆمسیۆنى ئاشتیى په‌رله‌مانى توركیا تائێستا 17 كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌نجامداوه‌و نه‌گه‌یشتووه‌ته‌ ئه‌و بڕیاره‌ى شاندێكى كۆمسیۆنه‌كه‌ بچێته‌ ئیمراڵى، له‌و ڕوه‌شه‌وه‌ باخچه‌لى وتى، "پێویسته‌ په‌له‌بكرێت‌و دەشبێت کۆتایی بەو مشتومڕانە بهێندرێت کە ڕۆژانێکە بەردەوامن لەبارەی ئایا بچنە ئیمراڵی یان نەچن؟، ئەگەر بمانەوێت ئامانجی تورکیایەکی بێ تیرۆر بەپێوەرێکی دروست‌و دڵسۆزانە بێتەدی، ئەوا هیچ مانایەک بۆ دواخستنی چوون بۆ ئیمراڵی نامێنێتەوە".

هۆشداریى به‌لایه‌نه‌ توركیه‌كان داو جه‌ختیكرده‌وه‌، "ئەگەر پەیوەندییەکی ڕاستەوخۆ لەگەڵ یەکێک لەلایەنە سەرەکییەکانی گفتوگۆی نێو پڕۆسەکە دانەنرێت، چۆن دەگەینە ئەنجام؟ چۆن پێشڤەچوون بەدەستدێت؟ ئەگەر ئەو کۆمسیۆنەی لەپەرلەمان پێکهاتووە لەم چوارچێوەیەدا بڕیار نەدات، ئەگەر هیچ کەسێک ئارەزووی ئەو سەردانە نەکات، ئەگەر هەمووان پێداگیربن لەسەرئەوەی ڕۆڵی سێ مەیموونەکە بگێڕن، ئەوا بەڕاشکاوی دەیڵێم: من لەوە پاشگەز نابمەوە کە لەگەڵ سێ هاوڕێمدا، بەتوانای خۆمان بچینە ئیمراڵی‌و لەدەوری مێزێک ڕووبەڕوو له‌گه‌ڵ ئۆجه‌لان دابنیشین".

  • پارتی هه‌ڕه‌شه‌ ده‌كات‌و ده‌ڵێت: دەستوەردان‌و گۆڕینی ئەنجامەکانی هەڵبژاردن قبوڵناكه‌ین

  • باخچه‌لى له‌باره‌ى ئۆجه‌لانه‌وه‌ لێدوانێكى ئاگرینى بڵاوكرده‌وه‌

  • زانیاریى گرنگ له‌باره‌ى موچه‌ى مانگه‌كانى 9و 10 ئاشكراده‌كرێت

  • سبه‌ینێ مه‌زڵوم عه‌بدى‌و ئیلهام ئه‌حمه‌د دێنه‌ هه‌رێمى كوردستان

  • سیاسییه‌كى دیارى باكوورى كوردستان كۆچى دوایى كرد

  • له‌دهۆكه‌وه‌ هۆشداریى له‌هه‌ڵسوكه‌وتى به‌غدا به‌رامبه‌ر هه‌رێمى كوردستان ده‌درێت

  • بارزانى‌و سودانى باسى چییان كرد؟

  • مەسعود بارزانی هەڕەشە لە یەکێتی دەکات

  • ئەنجوومەنی ئاسایش، رەشنووسەکەی دۆناڵد ترەمپی تایبەت بە داهاتووی غەززەی پەسندکرد

سەرەکی