3   کاتژمێر پێش ئێستا 3409 جار خوێنراوەتەوە

پارتی هه‌ڕه‌شه‌ ده‌كات‌و ده‌ڵێت: دەستوەردان‌و گۆڕینی ئەنجامەکانی هەڵبژاردن قبوڵناكه‌ین

مەكتەبی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان له‌نامه‌یه‌كى هه‌ڕه‌شه‌ ئامێزدا ده‌ڵێت، "دەستوەردان‌و گۆڕینی ئەنجامەکانی هەڵبژاردن قبوڵناكه‌ین".

له‌و نامه‌یه‌دا كه‌ كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر بڵاویكردوه‌ته‌وه‌، مەكتەبی سیاسیی پارتی نوسیویه‌تى، "هەروەكو ئاگادارن پرۆسەی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی په‌رله‌مانى عێراق لەكەشوهەوایەكی دیموكراسیانەو ئازادانەو بەڕێكوپێكی‌و شەفافانە ئەنجامدراو لیست‌و قەوارە سیاسییەكان‌و کاندیدی كۆتاكان بەگوێرەی یاسا بەركارەكان‌و ڕێنماییەكان بەشدارییان كردو كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانیش دوای ئەنجامدانی ڕێكارە یاساییەكان ئەنجامی كۆتایی بەشێوەیەكی فەرمی ڕاگەیاند".

هۆشداریده‌دات‌و ده‌ڵێت، "ئێستاش لێرەو لەوێ گوێبیست دەبین كە هەوڵێك هەیە بۆ دەستوەردان لەئاكامی هەڵبژاردن، بەتایبەتی كۆتاكان‌و گۆڕینی ئاكام‌و ئەنجامەکان!".

له‌و ڕووه‌شه‌وه‌ هۆشداریده‌دات‌و ده‌ڵێت، "ئێمە لەمەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان ڕایدەگەیەنین کە بەهیچ شێوەیەك دەستوەردان‌و گۆڕینی ئاكامەكانی هەڵبژاردن بەگشتی‌و كۆتاكان بەتایبەتی قبوڵكراو نییەو بەهێڵی سووری دادەنێین".

جه‌ختیشده‌كاته‌وه‌، "لەئەگەری دەستوەردان‌و گۆڕانكاریی لەئەنجامە ڕاگەیاندراوەکان لەلایەن كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان هەڵوێستی سیاسی جدیمان دەبێت".

  • پارتی هه‌ڕه‌شه‌ ده‌كات‌و ده‌ڵێت: دەستوەردان‌و گۆڕینی ئەنجامەکانی هەڵبژاردن قبوڵناكه‌ین

  • باخچه‌لى له‌باره‌ى ئۆجه‌لانه‌وه‌ لێدوانێكى ئاگرینى بڵاوكرده‌وه‌

  • زانیاریى گرنگ له‌باره‌ى موچه‌ى مانگه‌كانى 9و 10 ئاشكراده‌كرێت

  • سبه‌ینێ مه‌زڵوم عه‌بدى‌و ئیلهام ئه‌حمه‌د دێنه‌ هه‌رێمى كوردستان

  • سیاسییه‌كى دیارى باكوورى كوردستان كۆچى دوایى كرد

  • له‌دهۆكه‌وه‌ هۆشداریى له‌هه‌ڵسوكه‌وتى به‌غدا به‌رامبه‌ر هه‌رێمى كوردستان ده‌درێت

  • بارزانى‌و سودانى باسى چییان كرد؟

  • مەسعود بارزانی هەڕەشە لە یەکێتی دەکات

  • ئەنجوومەنی ئاسایش، رەشنووسەکەی دۆناڵد ترەمپی تایبەت بە داهاتووی غەززەی پەسندکرد

سەرەکی