10   کاتژمێر پێش ئێستا 112 جار خوێنراوەتەوە

پەروین بوڵدان: چارەسەری بەبێ یاسا ناکرێت

ئیرادە میدیا

پەروین بوڵدان، ئەندامی شاندی ئیمراڵی و پەرلەمانتاری دەم پارتی، لە کۆبوونەوەیەکی جەماوەریی حیزبەکەیدا لە پارێزگای ئەرزەڕۆم، ئاماژەی بە پێشهاتە گرنگەکانی پرۆسەی چارەسەری و گفتوگۆکانیان لەگەڵ عەبدوڵڵا ئۆجەلان کرد و ڕایگەیاند: لایەنی دەسەڵات ئامادەیی هەیە بۆ دەستپێکردنەوەی پرۆسەکە.

بوڵدان جەختی لەسەر پێویستیی بوونی گەرەنتییەکی یاسایی کردەوە بۆ ئەوەی پرۆسەکە سەرکەوتوو بێت. ئەو بە مەرجی سەرەکی دانا کە بۆ نەهێشتنی شەڕ و دانانی چەک، زەمینەیەکی یاسایی، مەرجە. هەروەها داوای دەرکردنی یاسای قۆناخی ڕاگوزەری کرد کە چارەنووسی ئەو کەسانە دیاری دەکات کە چەک دادەنێن و تێکەڵ بە کۆمەڵگە دەبنەوە، و وتی: هەردوولا ئامادەکاری دەکەن.

بوڵدان: ڕایگەیاند کە دوایین جار ڕۆژی 3ی تشرینی دووەم چاویان بە ئۆجەلان کەوتووە، وەک ئەکتەرێک دەرکەوتووە کە بەرپرسیارێتی لەئەستۆ گرتووە و ئیرادەی خۆی بۆ چارەسەری خستووەتەڕوو.

بە وتەی پەروین بوڵدان، پەیامی ئۆجەلان ڕوونە کە دەڵێت: چیدی کاتی تووندوتیژی، شەڕ و چەک نییە؛ بەڵکو کاتی سیاسەت، گفتوگۆ، دانوستاندن و ئاشتییە. ئۆجەلان هاوکات جەخت دەکاتەوە کە پێویستە هەمووان دان بە ماف و داهاتووی گەلی کورددا بنێن.

پەروین بوڵدان ڕەخنەی توندی لە پارتی گەلی کۆماری (جەهەپە) گرت بەهۆی ئەوەی کە ئامادە نییە بەشداری لەو شاندەدا بکات کە بڕیارە سەردانی ئیمراڵی بکات. ناوبراو ئاماژەی بەوەدا کە ئاشتی پرسێکە لە سەرووی سیاسەتەوەیە و پێویستە هەمووان ڕۆڵی تێدا بگێڕین.

  • وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى سوریا هێرشده‌كاته‌سه‌ر هه‌سه‌ده‌

  • وه‌زیرى ئیتڵاعاتى ئێران زانیارییه‌ك له‌باره‌ى وڵاته‌كه‌ى ئاشكراده‌كات

  • ئینته‌رنێتێكى خێزانى له‌هه‌رێم ده‌كه‌وێته‌كار

  • حه‌ماس به‌په‌له‌ شاندێك ده‌نێرێته‌ قاهیره‌و داواى ئاگربه‌ست ده‌كات

  • وه‌فده‌ په‌رله‌مانیه‌كه‌ى توركیا به‌هێلیكۆپته‌رى سه‌ربازیى ده‌گوازرێنه‌وه‌ ئیمراڵى

  • دەستەی دەستپاکی عێراق: نۆ هەزار گەندەڵکار لە زیندان ئازاد دەکرێن

  • قوباد تاڵەبانی: بەبێ یەکێتی حکومەت پێکنایەت

  • دیمەشق ڕەزامەندی لەسەر وەرگرتنی فەرماندەکانی هەسەدە دەربڕی

  • پەروین بوڵدان: چارەسەری بەبێ یاسا ناکرێت

سەرەکی