1     کاتژمێر پێش ئێستا 3350 جار خوێنراوەتەوە

زانیاریى نوێ له‌باره‌ى مووچه‌ى مانگى 9ى فه‌رمانبه‌رانه‌وه‌

بەرپرسێکی باڵای کورد لەبەغدا لەگەڵ تەیف سامی کۆبووەتەوەو لەبارەی مووچە گفتوگۆیان کردووە، تەیف سامی وتویەتی، ڕەنگە سبەی دەست بەدابەشکردنی مووچەی فەرمانبەرانی خۆمان بکەین، دوای ئەوە هی کوردستانیش دەنێرین.

بەرپرسێکی باڵای کورد لەبەغدا لەگەڵ تەیف سامی وەزیری دارایی عێراق کۆبووەتەوەو باسی مووچەیان کردووە، بەگوێرەی قسەی تەیف سامی، ڕەنگە کۆتایی ئەم هەفتەیە مووچەی مانگی نۆ خەرجبکات.

بەرپرسێکی باڵای کورد لەبەغدا وتوویه‌تى، لەگەڵ تەیف سامی لەبارەی مووچە کۆبووەتەوە.

تەیف سامی وتوویەتی: هێشتا لەعێراق دەستمان بەدابەشکردنی مووچە نەکردووە، ڕەنگە سبەی ئێوارە دەستپێبکەین، کەمێک ئارام بگرن بزانین چۆن دەبێت، دوای ئەوەی مووچەی ژمارەیەک وەزارەتی خۆماندا، هی ئێوەش دەنێرین.

لەبارەی دواکەوتنی دابەشکردنی مووچە لەعێراق بەرپرسە کوردەکە وتوویه‌تى، لەعێراق کێشەی پارەی کاش هەیەو حکومەت پارەی پێویستی لەبەردەست نییە، لەکۆی 139 ترلیۆن دیناری چاپکراو، تەنها 30 ترلیۆن دینار دیارەو لەبازاڕە، ئەویش زۆربەی لەدەستی خەڵکە، ئەوەی تر کەس نازانێ لەکوێیەو چی لێهاتووە؟

حکومەتی عێراق مانگانە پێویستی بەزیاتر لەهەشت ترلیۆن دینارە بۆ مووچە، مانگانەش ئەو مەبلەغەی پێ کۆناکرێتەوە، بۆیە مانگانە وەزارەتی دارایی عێراق بڕێک پارە لەبانکی ناوەندی وەردەگرێت بەقەرزو بەشێوەیەکی کاتی، بەڵام بانکی ناوەندیش بڕێکی کەمی پێدەدات‌و زۆر هاوکارییان ناکەن.

لەبارەی وادەی ناردنی مووچەی خەڵکی کوردستان، بەرپرسە کوردەکە وتی، "پێشبینیدەکەم ڕۆژی پێنجشەممە بنێردرێت، ئەگەرنا دەکەوێتە هەفتەی داهاتوو".


  • هۆشدارییه‌كى به‌په‌له‌ له‌وه‌زاره‌تى داراییه‌وه‌

  • زانیاریى نوێ له‌باره‌ى مووچه‌ى مانگى 9ى فه‌رمانبه‌رانه‌وه‌

  • دوو ترلیۆن و 500 ملیار دینار لە وەزارەتێک دیار نەما

  • بەواژۆی پزیشکیان تومەنی ئێرانی هەڵوەشایەوە

  • عێراق ده‌ستده‌كات به‌دابه‌شكردنى مووچه‌ى مانگى 11

  • بڕیار له‌ 100 هه‌زار دیناره‌كه‌ ده‌درێت.. خانه‌نشینى هه‌رێم چۆن وه‌ریده‌گرن؟

  • عه‌لی حه‌مه‌ساڵح: بێ دوودڵی ئه‌مساڵ دو موچه‌ ده‌فه‌وتێت

  • حکومەتی هەرێم ڕێککەوتن لەسەر داهاتی نانەوتی نەکراوە و ناکۆکییەکان بەردەوامن

  • كاری پێنج بانکی عێراقی ڕادەگیرێت

سەرەکی