1     کاتژمێر پێش ئێستا 5230 جار خوێنراوەتەوە

وه‌زیرى ئیتڵاعاتى ئێران زانیارییه‌ك له‌باره‌ى وڵاته‌كه‌ى ئاشكراده‌كات

وەزیری ئیتڵاعاتی ئێران، هۆشداریی لەهەوڵەکانی ئەمریکاو ئیسرائیل بۆ بەئامانجگرتنی عەلی خامنەیی ڕێبەری باڵای ئێران یان نانەوەی پشێوی لەناوخۆی ئێران دەدات.

بەگوێرەی ئاژانسی هەواڵی "ئیسنا" كه‌ له‌زاری ئیسماعیل خەتیب وەزیری ئیتڵاعاتی ئێرانه‌وه‌ ڕایگەیاندووە، "ڕێبەری باڵا، کۆڵەکەی سەرەکییە، هەربۆیە دوژمنان هەوڵدەدەن بیکەنە ئامانج‌و هەڵسوکەوتێک ئەنجامبدەن کە ببێتە هەڕەشە بۆ سەر ئەم تەوەرەی یەکڕیزییە".

ڕوون نییە وەزیرەکە ئاماژەی بەڕووداوێک یان پلانێکی دیاریکراو کردووە، بەڵام بەرپرسانی ئێران زۆرجار باسی پیلانگێڕیی دەرەکی دەکەن کە زۆربەی کات دەیدەنە پاڵ واشنتۆن‌و تەلئەبیب.

چەندینجار بەرپرسانی ئەمریکاو ئیسرائیل هەڕەشەی تیرۆرکردنی خامنەییان کردووە، بنیامین ناتانیاهۆ سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل لەکاتی جەنگدا لەچاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ تۆڕی "ئەی سی نیوز" وتی، "کوشتنی ڕێبەر ئاگری ململانێکان خۆشناکات، بەڵکو کۆتایی پێدەهێنێت".

دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاندبوو، "کوشتنی خامنەیی ئامانجێکی ئاسانە، بەڵام واشنتۆن نایکوژێت، لانیکەم ئێستا".

  • وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى سوریا هێرشده‌كاته‌سه‌ر هه‌سه‌ده‌

  • وه‌زیرى ئیتڵاعاتى ئێران زانیارییه‌ك له‌باره‌ى وڵاته‌كه‌ى ئاشكراده‌كات

  • ئینته‌رنێتێكى خێزانى له‌هه‌رێم ده‌كه‌وێته‌كار

  • حه‌ماس به‌په‌له‌ شاندێك ده‌نێرێته‌ قاهیره‌و داواى ئاگربه‌ست ده‌كات

  • وه‌فده‌ په‌رله‌مانیه‌كه‌ى توركیا به‌هێلیكۆپته‌رى سه‌ربازیى ده‌گوازرێنه‌وه‌ ئیمراڵى

  • دەستەی دەستپاکی عێراق: نۆ هەزار گەندەڵکار لە زیندان ئازاد دەکرێن

  • قوباد تاڵەبانی: بەبێ یەکێتی حکومەت پێکنایەت

  • دیمەشق ڕەزامەندی لەسەر وەرگرتنی فەرماندەکانی هەسەدە دەربڕی

  • پەروین بوڵدان: چارەسەری بەبێ یاسا ناکرێت

سەرەکی