1     کاتژمێر پێش ئێستا 3939 جار خوێنراوەتەوە

هۆشدارییه‌كى به‌په‌له‌ له‌وه‌زاره‌تى داراییه‌وه‌

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ژمێرکاریی لەوەزارەتی دارایی‌و ئابووریی هەرێمی کوردستان ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە تێیدا هاتووە:

سەبارەت بەپرسی بەبانکیکردنی مووچەی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان لە چوارچێوەی پڕۆژەی هەژماری من کە ماوەی دوو ساڵە دەستی پێکردووە و لە قۆناغی کۆتاییدایە، دوای بڵاوکردنەوەی ئاگاداری بەڕێوەبەرایەتی خانەنشینی سەر بەوەزارەتمان لە هەفتەی ڕابردوو لێرە و لەوێ خوێندنەوەی نادروست و نابەرپرسیارانەی بۆ کراوە بە پێویستمان زانی ئەم ڕاستییانەی لای خوارەوە بخەینەڕوو.

1- لەئەنجامی ڕێکكەوتنی سەرەتای مانگی شوباتی ئەمساڵ لە نێوان شاندی هەرێمی کوردستان کە پێکهاتبوون لە بەڕێزان ئاوات شێخ جەناب وەزیری دارایی و ئابووری و دکتۆر ئومێد سەباح سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران و دکتۆر ئامانج ڕەحیم سکرتێری ئەنجومەنی وەزیران و دکتۆر عەبدول حەکیم خەسرۆ سەرۆکی فەرمانگەی هەماهەنگی و بەدواچوون و ژمارەیەک بەرپرس و ڕاوێژکار و بەڕێوەبەری گشتی لەگەڵ شاندی حکومەتی فیدراڵ بەسەرۆکایەتی بەڕێز دکتۆر فواد حسێن جێگری سەرۆک وەزیران و سەرۆکی ئەنجومەنی ئابووری عێراق و خاتوو تەیف سامی وەزیری دارایی عێراق، وەزارەتی دارایی عێراق کۆتایی ساڵی 2025ى دیاریکرد بۆ ئەوەی سەرجەم فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان ببنە خاوەن هەژماری بانکی تایبەت بە خۆیان، بەپێچەوانەوە لە ساڵی نوێدا مووچەیان بۆ خەرجناکرێت.

2- هاوکات بەپێی بڕیاری ژمارە (550) ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق خاڵی سێیەمی بڕگەی سێیەم کە لەڕۆژی (17ی تەممووزی 2025) دەرچووەو تیایدا لیژنەی هاوبەشی پێکهاتووی لە نێوان حکومەتی فیدراڵی عێراق و حکومەتی هەرێمی کوردستانی پابەندکردووە کە لەماوەی سێ مانگدا پڕۆسەی بەبانکیکردنی مووچەی فەرمانبەران‌و مووچەخۆرانی هەرێم تەواوبکەن، بەپێی سەرجەم ڕێکەوتن‌و بڕیارەکانی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق‌و وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵ کۆتایی ئەمساڵ دوا مۆڵەتە بۆ کردنەوەی هەژماری بانکی بۆسەرجەم فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان.

لەهیچ وڵاتێکدا دوو جۆر شێوازی دابەشکردنی مووچە نییە، لەلایەک بەکاش‌و لەلایەک بەسیستەمی بانکی، لەئێستاشدا لەهەرێمی کوردستان بەڕێکكەوتنی هەردوو حکومەتی هەرێم‌و حکومەتی فیدراڵ مووچە بەسیستەمی دیجیتاڵی خەرجدەکرێت، واتە دابەشکردنی مووچە بەکاش نامێنێت.

بۆیە جه‌ختده‌كه‌ینه‌وه‌، لەدوای سەری ساڵ مووچە تەنها لەڕێگه‌ی پڕۆژەی (هەژماری من)ەوە خەرجدەکرێت، هەرکەسێکیش بەشدارنەبێت لەپڕۆژەی هەژماری من مووچە وەرناگرێت‌و خۆی بەرپرسیار دەبێت.

  • هۆشدارییه‌كى به‌په‌له‌ له‌وه‌زاره‌تى داراییه‌وه‌

  • زانیاریى نوێ له‌باره‌ى مووچه‌ى مانگى 9ى فه‌رمانبه‌رانه‌وه‌

  • دوو ترلیۆن و 500 ملیار دینار لە وەزارەتێک دیار نەما

  • بەواژۆی پزیشکیان تومەنی ئێرانی هەڵوەشایەوە

  • عێراق ده‌ستده‌كات به‌دابه‌شكردنى مووچه‌ى مانگى 11

  • بڕیار له‌ 100 هه‌زار دیناره‌كه‌ ده‌درێت.. خانه‌نشینى هه‌رێم چۆن وه‌ریده‌گرن؟

  • عه‌لی حه‌مه‌ساڵح: بێ دوودڵی ئه‌مساڵ دو موچه‌ ده‌فه‌وتێت

  • حکومەتی هەرێم ڕێککەوتن لەسەر داهاتی نانەوتی نەکراوە و ناکۆکییەکان بەردەوامن

  • كاری پێنج بانکی عێراقی ڕادەگیرێت

سەرەکی