3   کاتژمێر پێش ئێستا 1393 جار خوێنراوەتەوە

وه‌فده‌ په‌رله‌مانیه‌كه‌ى توركیا به‌هێلیكۆپته‌رى سه‌ربازیى ده‌گوازرێنه‌وه‌ ئیمراڵى

به‌گوێره‌ى ئه‌و زانیاریانه‌ى ئاشكراكراون، له‌ناوه‌ڕاستى ئه‌م هه‌فته‌یه‌ كۆمسیۆنه‌كه‌ى په‌رله‌مانى توركیا سه‌ردانى دورگه‌ى ئیمراڵى ده‌كات بۆ دیدار له‌گه‌ڵ عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لان، زانیارییه‌كان ده‌ڵێن، میت ئاماده‌كارییه‌كانى ده‌ستپێكردوه‌و ته‌واوى ئه‌ندامانى كۆمسیۆنه‌كه‌ش به‌هێلیكۆپته‌رى سه‌ربازیى ده‌گوازرێنه‌وه‌ بۆ ئیمراڵى.

له‌سه‌رچاوه‌ى ئاگادارو تایبه‌ته‌وه‌ زانیارییه‌كان ئه‌وه‌یان ڕاگه‌یاندووه‌، ئەمڕۆ داواکارییەک پێشکەش بەوەزارەتی دادى توركیا دەکرێت‌و دیدارەکە لەنێوان ڕۆژانی دوشەممە یان سێشەممەدا ئەنجامدەدرێت.

ئه‌وه‌ش زانراوه‌، "ئەندامانی کۆمسیۆنه‌كه‌ى په‌رله‌مانى توركیا، بەهێلیکۆپتەرى سه‌ربازیى سەردانی دورگەی ئیمراڵی دەکەن‌و دەزگای هەواڵگریی میت هەموو ئامادەکارییە تەکنیکییەکان ڕێکدەخات‌و له‌ئێستاشه‌وه‌ ده‌ستیپێكردوه‌".

هه‌روه‌ك زانیاریى ئه‌وه‌ش ده‌ستكه‌وتوه‌، "کۆبونەوه‌ى نێوان كۆمسیۆنه‌كه‌ى په‌رله‌مانى توركیاو عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لان بەڤیدیۆ، وێنەو تۆماری دەنگی تۆماردەکرێت، بەڵام بۆ ڕای گشتیی بڵاوناکرێتەوە".

وا چاوه‌ڕواندەکرێت له‌ده‌م پارتى، گوڵستان کڵچ هاوسەرۆکی پێشوی کۆنگرەی دیموکراتیکی گەلان‌و سەرۆکی گروپی دەم پارتی‌ لەپەرلەمانی تورکیا، له‌پارتى بزوتنه‌وه‌ى نه‌ته‌وه‌په‌رست (مەهەپە) فەتحی یه‌ڵدز جێگری سەرۆکی پارته‌كه‌و له‌ئاكپارتیش حوسێن یایمان پەرلەمانتاری ئه‌و پارته‌ به‌شداریی بكه‌ن.

  • وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى سوریا هێرشده‌كاته‌سه‌ر هه‌سه‌ده‌

  • وه‌زیرى ئیتڵاعاتى ئێران زانیارییه‌ك له‌باره‌ى وڵاته‌كه‌ى ئاشكراده‌كات

  • ئینته‌رنێتێكى خێزانى له‌هه‌رێم ده‌كه‌وێته‌كار

  • حه‌ماس به‌په‌له‌ شاندێك ده‌نێرێته‌ قاهیره‌و داواى ئاگربه‌ست ده‌كات

  • وه‌فده‌ په‌رله‌مانیه‌كه‌ى توركیا به‌هێلیكۆپته‌رى سه‌ربازیى ده‌گوازرێنه‌وه‌ ئیمراڵى

  • دەستەی دەستپاکی عێراق: نۆ هەزار گەندەڵکار لە زیندان ئازاد دەکرێن

  • قوباد تاڵەبانی: بەبێ یەکێتی حکومەت پێکنایەت

  • دیمەشق ڕەزامەندی لەسەر وەرگرتنی فەرماندەکانی هەسەدە دەربڕی

  • پەروین بوڵدان: چارەسەری بەبێ یاسا ناکرێت

سەرەکی