9   کاتژمێر پێش ئێستا 68 جار خوێنراوەتەوە

دیمەشق ڕەزامەندی لەسەر وەرگرتنی فەرماندەکانی هەسەدە دەربڕی

ئیرادە میدیا

لە چوارچێوەی هەنگاوە نوێیەکانی جێبەجێکردنی ڕێککەوتنی 10ی ئازاری 2025ی نێوان حکومەتی سوریا و هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە)، سەرچاوەیەکی باڵای هەسەدە ڕاگەیاندووە: لیستێکی فەرمی بە ناوی حەفتا فەرماندەی باڵای هێزەکەیانەوە نێردراوە بۆ دیمەشق. مەبەست لە ناردنی ئەم لیستە ئەوەیە کە پلە و پۆستی سەربازییان لەنێو ریزەکانی سوپای حکومەتی سوریادا بۆ دیاری بکرێت.

بەپێی زانیارییەکان، حکومەتی سوریا ڕەزامەندی تەواوی لەسەر وەرگرتنی ئەم فەرماندانە دەربڕیوە، ئەمەش وەک قۆناغی یەکەم بۆ یەکخستنی بەشێک لە هێزەکانی هەسەدە لەگەڵ دامەزراوە سەربازییەکانی سوریادا.

سەرچاوە باڵاکەی هەسەدە ئاماژەی بەوەشکردووە: بەپێی ڕێککەوتنەکانی پێشوو، بڕیارە ئەنجومەنی سەربازی دێرەزوور بەتەواوی ببێتە بەشێک لە سوپای سوریا. بەڵام جەختی کردەوە کە ئەم یەکگرتنە بە مەرجێک دەبێت کە هێزەکە بتوانێت ناسنامە و تایبەتمەندییە سەربازییەکانی خۆی بپارێزێت و پلەی سەربازی شایستە بە فەرماندە و ئەندامەکانی بدرێت.

سەرچاوەکە ئەوەشی خستەڕوو: ئەگەر ڕێکارەکانی جێبەجێکردنی پلانەکە و قۆناغەکانی یەکگرتن لە پارێزگای دێرەزوور بە سەرکەوتوویی بەڕێوەبچن، ئەوا لە داهاتوودا هەمان میکانیزم و پلانی یەکخستن لە پارێزگای ڕەقەش جێبەجێ دەکرێت.

وەک بەشێک لە جێبەجێکردنی ڕێککەوتنەکەی 10ی ئازاری نێوان هەردوو لا، حکومەتی سوریاش ڕەزامەندی لەسەر هەموارکردنەوەی ژمارەیەک بڕگەی دەستووری کاتی دەربڕیوە، ئەمەش بۆ ئەوەی چوارچێوەی یاسایی گونجاو بۆ ئەم گۆڕانکارییە سەربازی و کارگێڕییە نوێیانە دەستەبەر بکات.

  • وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى سوریا هێرشده‌كاته‌سه‌ر هه‌سه‌ده‌

  • وه‌زیرى ئیتڵاعاتى ئێران زانیارییه‌ك له‌باره‌ى وڵاته‌كه‌ى ئاشكراده‌كات

  • ئینته‌رنێتێكى خێزانى له‌هه‌رێم ده‌كه‌وێته‌كار

  • حه‌ماس به‌په‌له‌ شاندێك ده‌نێرێته‌ قاهیره‌و داواى ئاگربه‌ست ده‌كات

  • وه‌فده‌ په‌رله‌مانیه‌كه‌ى توركیا به‌هێلیكۆپته‌رى سه‌ربازیى ده‌گوازرێنه‌وه‌ ئیمراڵى

  • دەستەی دەستپاکی عێراق: نۆ هەزار گەندەڵکار لە زیندان ئازاد دەکرێن

  • قوباد تاڵەبانی: بەبێ یەکێتی حکومەت پێکنایەت

  • دیمەشق ڕەزامەندی لەسەر وەرگرتنی فەرماندەکانی هەسەدە دەربڕی

  • پەروین بوڵدان: چارەسەری بەبێ یاسا ناکرێت

سەرەکی