قوباد تاڵەبانی
6   کاتژمێر پێش ئێستا 47 جار خوێنراوەتەوە

قوباد تاڵەبانی: بەبێ یەکێتی حکومەت پێکنایەت

ناوەندی هەواڵ

جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێم دەڵێت: بەبێ یەکێتی حکومەتی هەرێم پێکنایەت، ئەو هەڕەشانەی کە دەشکرێت کە بەبێ یەکێتی حکومەت پێکدەهێنردرێت تەنها هەڕەشە و گوڕەشەن.

قوباد تاڵەبانی، لەکۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا بەڕۆژنامەنووسانی وت" دیدی یەکێتی بۆ عیراقێکی سەربەخۆیە و دەبێت عیراق بەهێز بێت بۆ ئەوەی هەرێمی کوردستان بەهێز بێت.

وتیشی، دەبێت تەواوی لایەنەکان بەشداری لە حکومەتی نوێی عیراق بکەن، بۆ ئەوەی حکومەتێک پێکبهێندرێت کە خزمەت بە هەموو کۆمەڵانی خەڵک بکات بەبێ جیاوازی.

بە وتەی قوباد تاڵەبانی، كابینەی داهاتووی عیراق پرسی موچە و نەوتی هەرێم یەكلا دەكاتەوە، ئەوانیش بۆ ئەوە  دەچنە بەغداد بۆ ئەوەی كێشەكان لە رێی یاساوە یەكلا بكەنەوە و هەوڵیش دەدەن بۆ ئەمساڵ هیچ موچەیەك نەفەوتێت.

سەبارەت بە پێکهێنانی حکومەتی هەرێمیش ڕایگەیاند، وەک یەکێتی  ئامادەن بۆ دەستپێکردنەوەی گفتوگۆکان بۆ پێکهێنانی کابینەی دەیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان

 

  • وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى سوریا هێرشده‌كاته‌سه‌ر هه‌سه‌ده‌

  • وه‌زیرى ئیتڵاعاتى ئێران زانیارییه‌ك له‌باره‌ى وڵاته‌كه‌ى ئاشكراده‌كات

  • ئینته‌رنێتێكى خێزانى له‌هه‌رێم ده‌كه‌وێته‌كار

  • حه‌ماس به‌په‌له‌ شاندێك ده‌نێرێته‌ قاهیره‌و داواى ئاگربه‌ست ده‌كات

  • وه‌فده‌ په‌رله‌مانیه‌كه‌ى توركیا به‌هێلیكۆپته‌رى سه‌ربازیى ده‌گوازرێنه‌وه‌ ئیمراڵى

  • دەستەی دەستپاکی عێراق: نۆ هەزار گەندەڵکار لە زیندان ئازاد دەکرێن

  • قوباد تاڵەبانی: بەبێ یەکێتی حکومەت پێکنایەت

  • دیمەشق ڕەزامەندی لەسەر وەرگرتنی فەرماندەکانی هەسەدە دەربڕی

  • پەروین بوڵدان: چارەسەری بەبێ یاسا ناکرێت

سەرەکی