دەستەی دەستپاکی عێراق
6   کاتژمێر پێش ئێستا 37 جار خوێنراوەتەوە

دەستەی دەستپاکی عێراق: نۆ هەزار گەندەڵکار لە زیندان ئازاد دەکرێن

ناوەندی هەواڵ

دەستەی دەستپاکی عێراق ڕایگەیاندووە، نۆ هەزار و 275 کەس پەیوەست بە دۆسییەکانی گەندەڵی و بەهەدەردانی ماڵی گشتی، یاسای لێبووردنی گشتی دەیانگرێتەوە و تائێستاش بەهۆی ئەو یاسایەوە ملیارێک و 597 ملیۆن دینار بۆ خەزێنەی دەوڵەت گەڕێنراوەتەوە.

دەستەی دەستپاکی عێراق ڕاپۆرتی نیوەی یەکەمی ئەمساڵی بڵاوکردەوە و ئاماژەی بەوەشداوە، نۆ هەزار و 275 کەس کە بەگوێرەی ڕاپۆرتەکانی دەستەکەیان گەندەڵییان لەسەر ئاشکرابووە و بەشێکیان سزایان بەسەردا سەپێنراوە، ئێستا بەر یاسای لێبووردنی گشتی کەوتوون و لە قۆناغی یەکەمیشدا بەهۆی جێبەجێکردنی یاساکەوە، ملیارێک و 597 ملیۆن دینار پارە بۆ خەزێنەی دەوڵەت گەڕێنراوەتەوە.

ئاماژە بەوەشکراوە، هەزار و 170 سزادراو و هەشت هەزار و 105 تۆمەتبار کە هەموویان پێکەوە زیاتر لە 22 هەزار دۆسیەیان لەسەرە، لێبووردنی گشتی دەیانگرێتەوە.

  • وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى سوریا هێرشده‌كاته‌سه‌ر هه‌سه‌ده‌

  • وه‌زیرى ئیتڵاعاتى ئێران زانیارییه‌ك له‌باره‌ى وڵاته‌كه‌ى ئاشكراده‌كات

  • ئینته‌رنێتێكى خێزانى له‌هه‌رێم ده‌كه‌وێته‌كار

  • حه‌ماس به‌په‌له‌ شاندێك ده‌نێرێته‌ قاهیره‌و داواى ئاگربه‌ست ده‌كات

  • وه‌فده‌ په‌رله‌مانیه‌كه‌ى توركیا به‌هێلیكۆپته‌رى سه‌ربازیى ده‌گوازرێنه‌وه‌ ئیمراڵى

  • دەستەی دەستپاکی عێراق: نۆ هەزار گەندەڵکار لە زیندان ئازاد دەکرێن

  • قوباد تاڵەبانی: بەبێ یەکێتی حکومەت پێکنایەت

  • دیمەشق ڕەزامەندی لەسەر وەرگرتنی فەرماندەکانی هەسەدە دەربڕی

  • پەروین بوڵدان: چارەسەری بەبێ یاسا ناکرێت

سەرەکی