2   کاتژمێر پێش ئێستا 2488 جار خوێنراوەتەوە

ئینته‌رنێتێكى خێزانى له‌هه‌رێم ده‌كه‌وێته‌كار

ئەو هەواڵە دڵخۆشكەرەی هەموو خێزانێكی كوردستان چاوەڕوانی بوون؛ خزمەتگوزاریی ئینتەرنێتی پاكێجی خێزانی كەوتەكار، كۆمپانیاكانی پەیوەندیكردن‌و گەیاندن پابەندكراون بەهەمان نرخ‌و هەمان خێرایی، ئەو خزمەتگوزارییە بەردەستبخەن.

وەزارەتی گواستنەوەو گەیاندنی حكومەتی هەرێم بەهەماهەنگیی دەزگا پەیوەندیدارەكان، ماوەی چەند ساڵێكە كار لەسەر نەهێشتنی كاریگەری نەرێنی پێگەو ماڵپەڕە ئەلیكترۆنییەكان دەكات لەسەر خێزان‌و تاك، ئەوەش لەپێناو پاراستنی ئادابی گشتیی‌و دوورخستنەوەی ئەندامانی خێزان لەبەلاڕێداچوون‌و ترازانی ڕەوشتی.

د. جەمال ئەحمەد بەڕێوەبەری گشتیی پۆستەو گەیاندن ڕایگەیاند، "دوای هەوڵدانێكی زۆر، توانیمان پاكێجی ئینتەرنێتی خێزانی دروستبكەین، لەڕێگەی ئەو پاكێجەوە، كۆمەڵێك سایت‌و ئه‌پ‌و بەرنامە ناكرێنەوەو فیلتەركراون كە زەرەرو زیانیان هەیە بۆ خانەوادە، بەدیاریكراویش بۆ منداڵان‌و نەوجەوانان".

بەڕێوەبەری گشتیی پۆستەو گەیاندن ئاماژەی بەوەشكرد، سەرجەم كۆمپانیاكانی پەیوەندیكردن‌و گەیاندن پابەندكراون، پاكێجی ئینتەرنێتی خێزانی بەردەستبخەن‌و بەهەمان نرخ‌و بەهەمان خێرایی، ئەوەش لەپێناو بەرژەوەندیی هاووڵاتیان‌و خێزانەکانی هەرێمی كوردستان.

ئه‌وه‌ زانراوه‌، نۆ جۆر ماڵپەڕو ئه‌پ لەچوارچێوەی پاكێجی خێزانی قەدەغەكراون ئەوانیش؛ سایتە نەشیاوەكان، پۆرنەكان، یاریی قومار، سایتەكانی بازرگانیكردن بەجگەرەو ماددە هۆشبەرەكان‌و خواردنەوە كحولییەكان، بابەتی توندوتیژیی بەرامبەر ژن‌و منداڵ‌و ئاژەڵ، سووكایەتیكردن بەئایین‌و پیرۆزییەكان‌و هاندانی تێكدانی پێكەوەژیان، ماڵپەڕەكانی كڕین‌و فرۆشتن بەجۆرەكانی چەك‌و ئەو یارییانەی منداڵ بەرەو توندوتیژی‌و لادانی ڕەوشتی هاندەدەن.

لەماوەی ڕابردوودا، یاریی ئەلیكترۆنیی ڕۆبلۆكس بوو بەیەكێك لەو یارییانەی كە بەهۆی كاریگەریە نەرێنییەكانی، لەزۆربەی وڵاتان قەدەغەكراو سانسۆری خرایەسەر، حكومەتی هەرێمیش، دوای دیراسەكردنی بڕیاریدا ئەم یارییەش بخرێتەسەر لیستی ئەو سایت‌و ئاپانەی كە لەڕێگەی پاكێجی ئینتەرنێتی خێزانی قەدەغەكراون، بەواتای ئەوەی هەر ئاپ‌و بەرنامەیەكی دیكە كە لەداهاتوودا دەربكەوێت زیانی بۆ خێزان هەیە، دەكرێت لەڕێگەی ئەو پاكێجەوە قەدەغە بكرێت.

  • وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى سوریا هێرشده‌كاته‌سه‌ر هه‌سه‌ده‌

  • وه‌زیرى ئیتڵاعاتى ئێران زانیارییه‌ك له‌باره‌ى وڵاته‌كه‌ى ئاشكراده‌كات

  • ئینته‌رنێتێكى خێزانى له‌هه‌رێم ده‌كه‌وێته‌كار

  • حه‌ماس به‌په‌له‌ شاندێك ده‌نێرێته‌ قاهیره‌و داواى ئاگربه‌ست ده‌كات

  • وه‌فده‌ په‌رله‌مانیه‌كه‌ى توركیا به‌هێلیكۆپته‌رى سه‌ربازیى ده‌گوازرێنه‌وه‌ ئیمراڵى

  • دەستەی دەستپاکی عێراق: نۆ هەزار گەندەڵکار لە زیندان ئازاد دەکرێن

  • قوباد تاڵەبانی: بەبێ یەکێتی حکومەت پێکنایەت

  • دیمەشق ڕەزامەندی لەسەر وەرگرتنی فەرماندەکانی هەسەدە دەربڕی

  • پەروین بوڵدان: چارەسەری بەبێ یاسا ناکرێت

سەرەکی