40   خولەک پێش ئێستا 6442 جار خوێنراوەتەوە

په‌یامێك له‌وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریكاوه‌

ئەمریکا نیگەرانە لەئازاردانی مەسیحییەکان لەهەندێک وڵاتی جیهان‌و وەزیری دەرەوەی ئەو وڵاتەش دەڵێت، ڤیزا نادەین بەوکەسانەی ئازادی ئایینی پێشێلدەکەن.

مارکۆ ڕوبیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لەپۆستێکیدا لەتۆڕی ئێکس نووسیویه‌تى، ئەمریکا لەوەڵامی ئەو تووندوتیژیی‌و دڕندەییەی بەرامبەر مەسیحییەکان لەنایجیریاو سەرتاسەری جیهان ئەنجامدەدرێت، دەستی بەگرتنەبەری ڕێوشوێنی یەکلاکەرەوە کردووە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بڕیاریداوە بەسنووردارکردنی پێدانی ڤیزا بەوکەسانەی دەستیان هەیە لەئاراستەکردن، ڕێگەپێدان، پاڵپشتی دارایی، یان جێبەجێکردنی پێشێلکارییەکانی دژی ئازادی ئایینی.

لەبەشێکی دیکەی پۆستەکەیدا وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ئاماژه‌ى به‌وه‌داوه‌، ئەم سیاسەتە نوێیەی ڤیزا بەدیاریکراوی وڵاتی نایجیریاو هەر حکومەت‌و تاکێکی دیکە لەجیهاندا دەگرێتەوە کە خەڵک لەسەر بنەمای باوەڕە ئایینییەکانیان دەچەوسێننەوەو ئازار دەدەن.

  • په‌یامێك له‌وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریكاوه‌

  • به‌فرو ته‌رزه‌و باران‌و لافاو به‌ڕێوه‌یه‌... كه‌شناسى زانیاریى ئاشكراده‌كات

  • ئێران.. بەرژەوەندییە سیاسیی‌و ئابوورییەکان ڕێگرن لەیەکخستنی نرخی دراو

  • ئه‌مریكا په‌یامێكى به‌په‌له‌ ئاراسته‌ى هه‌رێم‌و عێراق ده‌كات

  • په‌یامێك له‌باره‌ى گه‌له‌وه‌... تایبه‌ته‌ به‌كه‌یسى لاله‌زار

  • هاتووچۆى سلێمانى شۆفێران ئاگادارده‌كاته‌وه‌.. تایبه‌ته‌ به‌شه‌قامى 100 مه‌ترى

  • لیژنەی باڵای ئەمنیی عێراق كۆده‌بێته‌وه‌و هه‌رێمیش به‌شداره‌

  • ئەردۆغان ڕەخنە لە بارزانی دەگرێت و دەڵیت: جێی قبوڵکردن نییە

  • سودانی وەڵامی ترەمپی دایەوە

سەرەکی