ئەردۆغان ڕەخنە لە بارزانی دەگرێت و دەڵیت: جێی قبوڵکردن نییە
58   خولەک پێش ئێستا 292 جار خوێنراوەتەوە

ئەردۆغان ڕەخنە لە بارزانی دەگرێت و دەڵیت: جێی قبوڵکردن نییە

ناوەندی هەواڵ

ئەردۆغان، ڕەخنەی توند  لەمەسعود بارزانی، سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان دەگرێت، سەبارەت بەو راگەیەندراوەی بارەگای بارزانی کە "دەوڵەت باخچەلی بەگورگ لەپێستی مەڕدا" ناوبردووەو دەڵێت "ئەو قسانە قبوڵ ناکرێت".

سەرەتای ئەم هەفتەیە مەسعود بارزانی،  بەشداری چوارەمین سیمپۆزیۆمی مەلای جزیری کرد کە لە لایەن پارێزگاری شرناخ لە29-11-2025، ڕێکخرابوو، وێنەی پاسەوانەکانی بەچەکەوەو "ئاڵای کوردستان" لەسەر قۆڵیان بووە، کاردانەوەی بەدوای خۆیدا هێناو ڕەخنەی بەشێک لەکاربەدەستانی تورکیای لێکەوتەوە.

دەوڵەت باخچەلی، سەرۆکی مەهەپە، لەچاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ ڕۆژنامەی تورکگون، وێنەی پاسەوانەکانی بە"شەرمەزارکەر"بۆ دەوڵەتی تورکیا وەسف کرد.

لە بەیاننامەیەکدا  بارەگای  بارزانی لەوەڵامی باخچەلیدا، لێدوانەکانی سەرۆکی مەهەپەی بە "بەرهەمی بیرکردنەوەی شۆڤێنی" وەسف کردو رایگەیاند "ئێمە پێمان وابوو کە خودا ڕێنوێنی دەوڵەت باخچەلی کردووەو وازی لە ڕەگەزپەرستی و شۆڤێنیزم هێناوە، بەڵام هەر گورگەو لەپێستی مەڕدا".

هەرچەندە ئەردۆغان ڕاستەوخۆ ناوی بارزانی نەهێنایە ئاراوە، بەڵام وتی "دەمەوێت ئەوە دەرببڕم کە ئەو لێدوانانەی هاوپەیمانەکەمان دەوڵەت باخچەلی دەکاتە ئامانج، قبوڵ ناکرێت".

وتیشی "هەردوو وتەبێژی حزبەکەمان و وەزارەتی دەرەوە نیگەرانی خۆمان سەبارەت بەو بابەتە دەربڕیوە و داوای ڕوونکردنەوەمان کردووە. پێویستە ئەم هەڵە گەورەیە بەزووترین کات چاک و ڕاست بکرێتەوە". 

  • لیژنەی باڵای ئەمنیی عێراق كۆده‌بێته‌وه‌و هه‌رێمیش به‌شداره‌

  • ئەردۆغان ڕەخنە لە بارزانی دەگرێت و دەڵیت: جێی قبوڵکردن نییە

  • سودانی وەڵامی ترەمپی دایەوە

  • باوکی رێواز فایەق کۆچی دواییکرد

  • توركیا: ڕاگەیەنراوەكەی بارەگای بارزانی جێگای قبوڵ نییە

  • ئەنجومەنی باڵای دادوەری عێراق: ئەمساڵ زیاتر لە 38 هەزار زیندانی ئازادکراون

  • چوارچێوەی هەماهەنگی بڕیار لەبارەی حکومەتی داهاتوو دەدات

  • مەزڵوم عەبدی و ئیلهام ئەحمەد بۆ بینینی ئۆجەلان دەچنە توركیا

  • وەزارەتی ئەوقاف هەڵسەنگاندن کۆمپانیاکانی حەج ئەنجام دەدات

سەرەکی