سودانی وەڵامی ترەمپی دایەوە
45   خولەک پێش ئێستا 24 جار خوێنراوەتەوە

سودانی وەڵامی ترەمپی دایەوە

ناوەندی هەواڵ

محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق، لە وەڵامی لێدوانەکانی دۆناڵد ترەمپ ڕایگەیاند کە خوازیاری دروستکردنی پەیوەندی دۆستانە بووە لەگەڵ ئەمریکا بە مەبەستی خزمەتکردنی عێراق  سودانی ئەمەی وەک وەڵامێک بۆ ستایشی ترەمپ دەربارەی عێراق خستووەتەڕوو.

ئەمڕۆ چوارشەممە3-12-2025، محەمەد شیاع سودانی لە وەڵامی لێدوانە ئەرێنییەکانی دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی  ئەمریکا، ڕایگەیاند "من بە پەرۆش بووم لەسەر دروستکردنی دۆستایەتییەک کە خزمەت بە عێراق بکات، لە سەرەتاوە لەوە تێگەیشتم کە پەیوەندی دۆستایەتی سەقامگیری و خۆشگوزەرانی بۆ وڵاتەکەمان دەستەبەر دەکات، نەک دوژمنایەتی".

وەڵامەکەی سودانی دوای ئەوە دێت کە دۆناڵد ترەمپ ڕایگەیاندبوو "عێراق ئێستا بووەتە شوێنێکی زۆر دۆستانەتر و ئەوان قسەمان لەگەڵ دەکەن، سەرۆک وەزیران لەگەڵ نزیکەی 78 وڵاتی دیکە منیان بۆ خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی بەربژێر کردووە.

پێشتر، دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند، سەرمسوڕما لە بڕیارەکەی محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ کاندیدکردنم بۆ خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی  چاوەڕوانی ئەو بڕیارەم لە عێراق نەدەکرد.
ترەمپ وتیشی، هێرشەکانی ئەمریکا بۆ سەر دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران وایکردووە عێراق "دۆستانەتر"بێت لە پەیوەندییەکانی لەگەڵ ئەمریکادا.

قسەو لێدوانە ئەرێنیەکانی نێوان هەردوولا لە کاتێکدایە کە هەندێک جار بەرپرسانی ئەمریکی هەڕەشەی بە ئامانجکردنی گرووپە چەکدارەکانی سەر بە ئێران دەکەن لە عێراق.

  • ئەردۆغان ڕەخنە لە بارزانی دەگرێت و دەڵیت: جێی قبوڵکردن نییە

  • سودانی وەڵامی ترەمپی دایەوە

  • توركیا: ڕاگەیەنراوەكەی بارەگای بارزانی جێگای قبوڵ نییە

  • ئەنجومەنی باڵای دادوەری عێراق: ئەمساڵ زیاتر لە 38 هەزار زیندانی ئازادکراون

  • چوارچێوەی هەماهەنگی بڕیار لەبارەی حکومەتی داهاتوو دەدات

  • مەزڵوم عەبدی و ئیلهام ئەحمەد بۆ بینینی ئۆجەلان دەچنە توركیا

  • وەزارەتی ئەوقاف هەڵسەنگاندن کۆمپانیاکانی حەج ئەنجام دەدات

  • سودانی و تۆم باراك تاوتوێی سه‌قامگیری و ئاسایشی سوریا ده‌كه‌ن

  • راپۆرتی کۆتایی لیژنه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ له‌هێرشه‌كه‌ی سه‌ر كۆرمۆر دەدرێت بە سودانی

سەرەکی