1     کاتژمێر پێش ئێستا 1169 جار خوێنراوەتەوە

په‌یامێك له‌ئۆجه‌لانه‌وه‌ بۆ هه‌سه‌ده‌.. "ببنه‌ دوو به‌ش"

سەرۆکى فراکسیۆنی دەم پارتی ڕایدەگەیەنێت، ئۆجه‌لان لەکۆبونەوەکەدا سەبارەت بەهەسەدە وتویه‌تی، "هێزێک بەشداریی سوپای ناوەندی سوریا دەبێت، هێزەکەی دیکەش هەرێمەکە دەپارێزێت واته‌ ده‌بن به‌دوو به‌شه‌وه‌".

گوڵستان کلیچ کۆچیغیت ئەندامی کۆمسیۆنی پرۆسەی ئاشتی، ڕایگەیاند، "عەبدوڵڵا ئۆجەلان، داوای نەکردووە هەسەدە هاوشێوەی پەکەکە بێتە هەڵوەشاندنەوەو چەکدابنێت، بەڵکوو داوایکردووە ببێتە دووبەش، بەشێکیان تێکەڵ بەسوپای سووریا بکرێن، بەشێکی دیکەیان ناوچەو سنوورەکانیان بپارێزن".

ئاماژەی بەوەشداوه‌، بەتێڕوانینی ئۆجەلان، "ئەگەر سووریا نەبێتە وڵاتێکی دیموکراسی، ئەحمەد شەرعیش دەبێتە دیکتاتۆرو دیکتاتۆریەت جارێکی دیکە دەگەڕێتەوە سووریا".

ئەمە لەکاتێکدایە چەند ڕۆژێک پێش ئێستا لەدیداریکی تەلەفزیۆنیدا، بەشێک لەو زانیارییانەی ڕاگەیاند لەدیداری نێوان شاندی کۆمسیۆنی پرۆسەی ئاشتی‌و عەبدوڵڵا ئۆجەلان لەئیمراڵی.

24ی مانگی ڕابردوو، کۆمسیۆنی دیموکراسی‌و خوشک_برایەتی‌و یەکگرتنی نەتەوەیی کە لەپەرلەمانی توركیا دامەزراوە، چوه‌ ئیمڕاڵی بۆ ئەنجامدانی دیدار لەگەڵ عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لان، ناوەڕۆکی دیدارەکە تا ماوەی 10 ساڵ بەنهێنی دەهێڵرێتەوە.

له‌27ی شوباتی ئه‌مساڵه‌وه‌ پڕۆسه‌ی ئاشتی‌و چاره‌سه‌ری له‌توركیا ده‌ستیپێكردوه‌، دوای ئه‌وه‌ی عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لان په‌یامێكی بۆ ڕای گشتیی بڵاوكرده‌وه‌و داوای خۆهه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی له‌په‌كه‌كه‌ كرد، له‌وه‌ڵامی ئه‌و داوه‌یه‌دا په‌كه‌كه‌ خۆی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌و دواتریش هێزه‌كانی له‌باكوری كوردستان كشانده‌وه‌.

  • په‌یامێك له‌ئۆجه‌لانه‌وه‌ بۆ هه‌سه‌ده‌.. "ببنه‌ دوو به‌ش"

  • ده‌م پارتى هاته‌ده‌نگ‌و قسه‌كانى ئۆجه‌لان ڕه‌تده‌كاته‌وه‌

  • ئه‌و جه‌نگه‌ى 10 ملیۆن كه‌سى كرده‌ قوربانیى تره‌مپ ڕایگرت

  • ئۆجه‌لان له‌باره‌ى مه‌زڵوم عه‌بدیه‌وه‌ چى بەشاندی ئیمراڵی وت؟

  • یه‌كێتیى هه‌ڕه‌شه‌ له‌پارتى ده‌كات‌و ده‌ڵێت: نابێت قبوڵ بكرێت‌و ده‌بێت یه‌كلایى بكرێته‌وه‌

  • وه‌زاره‌تى ئه‌وقاف: ئه‌وانه‌ى كێلى قه‌برى كریستیانه‌كانى شێواندووه‌ تێكده‌رن

  • زانیارییه‌كى گرنگ ئاشكرابوو.. دوو کەس بەتۆمەتی هێرشکردنەسەر کۆرمۆر سزادران

  • عێراق موڵك‌و پاره‌كانى ئه‌حمه‌د شه‌رع بلۆك ده‌كات

  • سوپای ئیسرائیل: 40 چەکداری حەماس لەتونێلەکاندا مابوونەوە کوژراون

سەرەکی