1     کاتژمێر پێش ئێستا 4462 جار خوێنراوەتەوە

زانیارییه‌كى گرنگ ئاشكرابوو.. دوو کەس بەتۆمەتی هێرشکردنەسەر کۆرمۆر سزادران

به‌پێى زانیارییه‌كان، دوو کەس بەتۆمەتی تێوەگلانیان لەهێرشێکی سەر کێڵگەی کۆرمۆر لە2023 لەدادگای سلێمانی بە 15 ساڵ زیندانیکردن سزادەدرێن، برای یەکێک لەسزادراوەکان دەڵێت، دوو دەستگیرکراوەکە لەژێر ئەشکەنجە دانیان بەدروستیی هەندێک تۆمەتدا ناوە، دادگای سلێمانیش دەڵێت، "بەڵگەی تەواوو یەکلاکەرەوە لەنێو مۆبایلەکانیان هەبوون".
 
ئەجوەد دەحام حەمەد کە برای یەکێک لەدەستگیرکراوەکانە ئاشكرایكردووه‌، "دادگەی سلێمانی بەبێ بوونی بەڵگەو بەبێئەوەی هیچ شتێک لەنێو مۆبایلەکانیاندا بدۆزنەوە، بڕیاری 15 ساڵ زیندانی کردنیان بەسەر براکەم‌و ئەو هاوڕێیەدا سەپاندووە".
 
ئەو دوو تۆمەتبارە کە ناویان حەمەد دەحام حەمەد محەممەدو عەممار جاسم محەممەد سەلمانە، دانیشتووی ناحیەی زوییەی قەزای بێجی سەر بەپارێزگای سەڵاحەدینن، لەڕۆژی 18ی 8ی 2023، لەلایەن دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستانەوە دەستگیرکراون.
 
ئەجوەد دەحام دەڵێت، "براکەم‌و هاوڕێکەی هیچ بەڵگەیەکیان لەسەر نییەو لەژێر ئەشکەنجەدا بەناچاری تۆمەتەکانیان خستووەتەسەر خۆیان".
 
هاوکات، سەرچاوەیەکی ئاگادار لەدۆسیەکە لەدادگای سلێمانی ئاشكرایكردووه‌، "بەڵگەی تەواوەتی لەکاتی دەستگیرکردنیان‌و لەنێو مۆبایلەکانیشیاندا هەبووە؛ ئەو دوو کەسە زانیاریی‌و وێنەی کێڵگەی کۆرمۆریان بەو گرووپە داوە کە ساڵی 2023 هێرشیانکردەسەر کێڵگەکە".
 
بەگوێرەی ئەو سەرچاوەیە، بڕیارەکە لەماوەی 10 ڕۆژدا دەنێردرێتە دادگەی تێهەڵچوونەوەی هەولێرو لەوێ بڕیاری کۆتایی لەبارەوە دەدرێت.
 
ئەمڕۆش ئەنجوومەنی پارێزگای سەڵاحەدین سەپاندنی سزاکەیان بەسەر ئەو دوو کەسەدا ڕەتکردەوەو لەکۆنگرەیەکی ڕۆژنامەڤانیدا، عادل سمێدەعی سەرۆکی ئەنجوومەنی پارێزگاکە داوای لەدادگای سلێمانی‌و دادگەی تێهەڵچوونەوەی هەولێر کرد، چاو بەسزاکەدا بخشێننەوەو بکەری ڕاستەقینەی هێرشەکە سزابدەن.
 
بەپێی بەدواداچوونەکان، لەماوەی نێوان 2022-2025 بەگشتی 151 هێرشی درۆنی‌و مووشەکی لەدەڤەری سلێمانی کراون کە 11 لەو هێرشانە بۆ سەر کێڵگەی کۆرمۆر بوون.

  • وه‌زاره‌تى ئه‌وقاف: ئه‌وانه‌ى كێلى قه‌برى كریستیانه‌كانى شێواندووه‌ تێكده‌رن

  • زانیارییه‌كى گرنگ ئاشكرابوو.. دوو کەس بەتۆمەتی هێرشکردنەسەر کۆرمۆر سزادران

  • عێراق موڵك‌و پاره‌كانى ئه‌حمه‌د شه‌رع بلۆك ده‌كات

  • سوپای ئیسرائیل: 40 چەکداری حەماس لەتونێلەکاندا مابوونەوە کوژراون

  • جه‌وهه‌ر ئاغاى هه‌ركى وه‌ڵامى پارتى ده‌داته‌وه‌

  • یاسر ئەبو شەباب كوژرا

  • سه‌رجه‌م تانه‌كانى هه‌ڵبژاردن یه‌كلاكرانه‌وه‌

  • حكومه‌تى عێراق خێراترین ڕادیۆى تۆماركردو له‌بڕیاره‌كه‌ى پاشگه‌زبووه‌وه‌

  • په‌یامێك له‌وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریكاوه‌

سەرەکی