1     کاتژمێر پێش ئێستا 3153 جار خوێنراوەتەوە

سوپای ئیسرائیل: 40 چەکداری حەماس لەتونێلەکاندا مابوونەوە کوژراون

سوپای ئیسرائیل ڕایگەیاندووە، ژمارەیەک لەچەکدارانی حەماس ئەوانەی لەتونێلەکاندا ماونەتەوە، لەئەنجامی ڕووبەڕووبونەوەیان لەگەڵ سوپای ئیسرائیل نزیکەی 40 کەسیان کوژراون.

سوپای ئیسرائیل ڕایگەیاند، نزیکەی 40 چەکداری "حەماس"یان کوشتووە کە لەتونێلەکانی ڕەفەح لەباشووری کەرتی غەززە گیریانخواردبوو، لەچوارچێوەی ناوچەیەک ئێستا لەژێر دەسەڵاتی ئیسرائیلدایە.

ئاماژەی بەوەداوە، ئەو چەکدارانە هەوڵی هاتنەدەرەوەیان داوە، لەئەنجامدا لەنێوان سوپای ئیسرائیل‌و چەکدارەکانی حەماس ڕووبەڕووبونەوە دروستبووە، بەهۆیەوە 40 کەس لەچەکدارەکان کوژراون.

میدیا ئیسرائیلییەکان لەزاری بەرپرسانی ئیسرائیل‌و ئەمریکاوە ڕایانگەیاندووە، نزیکەی 200 چەکدار لەتونێلەکاندا گیریانخواردووە، بەڵام هەندێکیان لەپێکدادان لەگەڵ هێزەکانی ئیسرائیل کوژراون‌و هەندێکیشیان خۆیان ڕادەستکردووە.

ئەمریکاو وڵاتانی نێوەندگیر، بەدوای ڕێگەچارەک دەگەڕێن بۆ ئەوەی چەکدارانی بزووتنەوەی حەماس چەکەکانیان ڕادەستبکەن‌و بەڵێنی ئەوە بدەن، جارێکی دیکە چەکهەڵنەگرن‌و خزمەتی حەماس نەکەن، لەبەرامبەردا ئیسرائیل ڕێگه‌ی چوونە دەرەوەیان بۆ دەکاتەوە بۆ ئەوەی لەتونێلەکان ڕزگاریان ببێت‌و لەناوچەکانی دیکەی کەرتی غەززە نیشتەجێ بن، بەڵام بەهۆکاری بەردەوامی گرژییەکانی نێوان سوپای ئیسرائیل‌و حەماس تائێستا گفتوگۆکان وەستاون.

  • وه‌زاره‌تى ئه‌وقاف: ئه‌وانه‌ى كێلى قه‌برى كریستیانه‌كانى شێواندووه‌ تێكده‌رن

  • زانیارییه‌كى گرنگ ئاشكرابوو.. دوو کەس بەتۆمەتی هێرشکردنەسەر کۆرمۆر سزادران

  • عێراق موڵك‌و پاره‌كانى ئه‌حمه‌د شه‌رع بلۆك ده‌كات

  • سوپای ئیسرائیل: 40 چەکداری حەماس لەتونێلەکاندا مابوونەوە کوژراون

  • جه‌وهه‌ر ئاغاى هه‌ركى وه‌ڵامى پارتى ده‌داته‌وه‌

  • یاسر ئەبو شەباب كوژرا

  • سه‌رجه‌م تانه‌كانى هه‌ڵبژاردن یه‌كلاكرانه‌وه‌

  • حكومه‌تى عێراق خێراترین ڕادیۆى تۆماركردو له‌بڕیاره‌كه‌ى پاشگه‌زبووه‌وه‌

  • په‌یامێك له‌وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریكاوه‌

سەرەکی