1     کاتژمێر پێش ئێستا 5301 جار خوێنراوەتەوە

عێراق موڵك‌و پاره‌كانى ئه‌حمه‌د شه‌رع بلۆك ده‌كات

حکومەتی عێراق دووبارە جەختی لەبڕیاری بلۆککردنی موڵکە گواستراوەو نیشتەجێکراوەکانی سەرۆک کۆماری ئێستای سووریا ئەحمەد شەرع، بەتۆمەتی تیرۆر کردەوە، ئەو بڕیارە بەبڵاوکردنەوەی لەڕۆژنامەی وەقائیعی فەرمییدا کاری پێدەکرێت.

لیژنەی بلۆککردنی پارەی تیرۆریستان بڕیاری بلۆککردنی موڵکەکانی ئەحمەد شەرع بەژمارە 62 بۆ ساڵی 2025 دەرکرد.

بڕیارەکە بەپشتبەستن بەبڕیارەکانی پێشووی ئەنجوومەنی ئاسایش تایبەت بەداعش‌و ڕێکخراوی قاعیدە دەرکراوە، کە ژمارە (1267، 1989، 2253) بۆ ساڵانی 1999، 2011، 2015 لەخۆدەگرێت.

لیژنەکە بڕیاریداوە "ناوی (ئەحمەد حوسێن شەرع)، سووریایی‌و ژمارەی ناسێنراوی (QDi.317)ی هەیە، دەستکاری بکات".

ناوبراو پێشتر موڵکە گواستراوەو نیشتەجێکراوەکانی بەناوی ئەبو محەممەد جۆلانی بلۆککرابوو، واتە بڕیارەکە تەنها ڕاستکردنەوەی ناوی ئەبو محەممەد جۆلانییە بۆ ئەحمەد شەرع بەهۆی ئەوەی پێشتر ناسنامەی ڕاستەقینەی لای حکومەتی عێراق ئاشکرانەبوو.

لیژنەی بلۆککردنی پارەی تیرۆریستان لەبڕیارەکەدا ئاماژەی بەوەداوە، ئەحمەد حوسێن شەرع کە پێشتر نازناوی (ئەبو محەممەد جۆلانی) بووەو پێشتر وەک (محەممەد جۆلانی) تۆمارکرابوو، لەساڵی 2012 پۆستی سەرکردەی "بەرەی نوسرە"ی وەرگرت.

ئەو گرووپە کە بنکەکەی لەسووریایە، پێشتر نازناوێکی نهێنی قاعیدە بووە لەعێراق، لەنێوان 30ی ئایاری 2013 تا 13ی ئایاری 2014 پەیوەندی بەئەیمەن محەممەد ڕەبیع زەواهیری سەرکردەی قاعیدە هەبووە، ناوبراو لەلایەن هێزەکانی ئاسایشی عێراقەوە داواکراوە.

  • وه‌زاره‌تى ئه‌وقاف: ئه‌وانه‌ى كێلى قه‌برى كریستیانه‌كانى شێواندووه‌ تێكده‌رن

  • زانیارییه‌كى گرنگ ئاشكرابوو.. دوو کەس بەتۆمەتی هێرشکردنەسەر کۆرمۆر سزادران

  • عێراق موڵك‌و پاره‌كانى ئه‌حمه‌د شه‌رع بلۆك ده‌كات

  • سوپای ئیسرائیل: 40 چەکداری حەماس لەتونێلەکاندا مابوونەوە کوژراون

  • جه‌وهه‌ر ئاغاى هه‌ركى وه‌ڵامى پارتى ده‌داته‌وه‌

  • یاسر ئەبو شەباب كوژرا

  • سه‌رجه‌م تانه‌كانى هه‌ڵبژاردن یه‌كلاكرانه‌وه‌

  • حكومه‌تى عێراق خێراترین ڕادیۆى تۆماركردو له‌بڕیاره‌كه‌ى پاشگه‌زبووه‌وه‌

  • په‌یامێك له‌وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریكاوه‌

سەرەکی