33   خولەک پێش ئێستا 2432 جار خوێنراوەتەوە

ده‌م پارتى هاته‌ده‌نگ‌و قسه‌كانى ئۆجه‌لان ڕه‌تده‌كاته‌وه‌

ئەندامانی شاندی دەمپارتی لە کۆمیسیۆنە پەرلەمانییەکە ڕایدەگەیەنن بە پاساوی پوختەکردنەوە، ناوەڕۆکی قسەکانی عەبدوڵڵا ئۆجەلان لە کۆبوونەوە لەگەڵ شاندی کۆمیسیۆنەکە شێوێنراون و داوا دەکەن تەواوی قسەکانی وەک خۆی بڵاو بکرێنەوە.

لە کاتێکدا زۆربەی پارتە سیاسییەکانی تورکیا داوایان کرد ئەمڕۆ تەواوی قسەکانی ئۆجەلان بۆ ڕای گشتیی بڵاو بکرێنەوە، کەچی سەرۆکایەتیی پەرلەمانی تورکیا ڕەتی کردەوە و 11 ڕۆژ دوای کۆبوونەوە لەگەڵ ئۆجەلان، ئەمڕۆ 4-12-2025  ئەحمەد بۆزکورت، یاریدەدەری سکرتێری پەرلەمانی تورکیا بە نووسراوێکی سێ لاپەڕەیی پوختەی قسەکانی ئۆجەلان خوێندنەوە. 

پێنج ئەندامەکەی دەمپارتی لە کۆمیسیۆنی یەکڕیزیی نیشتمانی، برایەتی و دیموکراسی لە ڕاگەیەنراوێکدا ئاماژەیان بەوە داوە بەردەوام جەختیان لەوە کردووەتەوە پێویستە تەواوی قسەکانی ئۆجەلان وەک خۆی بڵاو بکرێتەوە و ڕای گشتیی لێ ئاگادار بکرێتەوە، نەک بە پاساوی پوختەکردنەوە بۆ مەبەستی تایبەت کەڵکی لێ وەربگیرێت. 

لە ڕاگەیەنراوەکەدا سەرنج خراوەتە سەر ئەوەی بژارکردن و هێنان و بردنی چەند وشەیەک لە قسەکانی، بەر لە هەموو شتێک مەودای ڕۆڵی مێژوویی ئۆجەلان لە پرۆسەکەدا بەرتەسک دەکاتەوە و مشتومڕ بەدوای خۆیدا دێنێت. ئەمەش دژی ئەو بەڵێن و بەرپرسیارێتی و هەڵوێستانەیە کە پرۆسەکەیان لەسەر بونیاد نراوە.

ئاماژە بەوەشدراوە گوڵستان کڵچ کۆچیغیت، پەرلەمانتاری دەمپارتی کە یەکێک بوو لەو سێ ئەندامەی شاندەکە سەردانی ئۆجەلانیان کردووە، بەشداریشی پێ نەکراوە لە ئامادەکردنی پوختەکردنەوەی قسەکانی ئۆجەلان. بژارکردنی وشە و لێبڕین لە کاتی لێوەرگرتنی لێدوانەکانی، دەبێتە هۆی چەواشەکردن و بەلاڕێدابردنی قسەکانی ئۆجەلان و بە تەواوی ئەمە ڕەت دەکەینەوە.

لەڕاگەیەندراوەکەدا باس لەوەشکراوە دەبێت بەرامبەر هەموو لایەک و کۆمەڵگا زمانێکی بەرپرسیارانە و دروست بەکار بهێنرێت. هیچ حزبێک قسەکانی ئۆجەلان نەکات بە کەرەستەی سیاسی بۆ خۆی و تەواوی قسەکانی ئۆجەلان وەک خۆی و بەبێ کەموکوڕی بدرێت بە سەرجەم 51 ئەندامی کۆمیسیۆنەکە. ئەم پرۆسەیە زۆر لەوە جیدیتر و مێژووییترە، بەم جۆرە بەلاڕێدا ببرێت و بکرێت بە کەرەستەی سیاسەت و خوێندنەوەی کەسی بۆ بکرێت.

  • ده‌م پارتى هاته‌ده‌نگ‌و قسه‌كانى ئۆجه‌لان ڕه‌تده‌كاته‌وه‌

  • ئه‌و جه‌نگه‌ى 10 ملیۆن كه‌سى كرده‌ قوربانیى تره‌مپ ڕایگرت

  • ئۆجه‌لان له‌باره‌ى مه‌زڵوم عه‌بدیه‌وه‌ چى بەشاندی ئیمراڵی وت؟

  • یه‌كێتیى هه‌ڕه‌شه‌ له‌پارتى ده‌كات‌و ده‌ڵێت: نابێت قبوڵ بكرێت‌و ده‌بێت یه‌كلایى بكرێته‌وه‌

  • وه‌زاره‌تى ئه‌وقاف: ئه‌وانه‌ى كێلى قه‌برى كریستیانه‌كانى شێواندووه‌ تێكده‌رن

  • زانیارییه‌كى گرنگ ئاشكرابوو.. دوو کەس بەتۆمەتی هێرشکردنەسەر کۆرمۆر سزادران

  • عێراق موڵك‌و پاره‌كانى ئه‌حمه‌د شه‌رع بلۆك ده‌كات

  • سوپای ئیسرائیل: 40 چەکداری حەماس لەتونێلەکاندا مابوونەوە کوژراون

  • جه‌وهه‌ر ئاغاى هه‌ركى وه‌ڵامى پارتى ده‌داته‌وه‌

سەرەکی