23   کاتژمێر پێش ئێستا 4454 جار خوێنراوەتەوە

له‌دوو ڕۆژى داهاتوودا دادگاى باڵاى فیدراڵى بڕیار ده‌دات

چاوەڕواندەکرێت لەدوو ڕۆژی داهاتوودا، دادگای باڵای فیدراڵیی عێراق ئەنجامی کۆتایی هەڵبژاردنەکان پەسەندبکات، فشارە دەرەکییەکانیش بەتایبەت لەلایەن ئەمریکاوە بۆ یەکلاکردنەوەی پۆستە باڵاکان بەڕوونی دەردەکەون.

بەپەسەندکردنی ئەنجامەکان لەلایەن دادگای فیدراڵییەوە، قۆناغێکی نوێی ململانێی سیاسی دەستپێدەکات‌و پێکهاتە سەرەکییەکان کورد، شیعەو سونە دەکەونە بەردەم بەرپرسیارێتیی یەکلاییکردنەوەی کاندیدەکانیان بۆ پۆستە سیادییەکان سەرۆک کۆمار، سەرۆکی پەرلەمان‌و سەرۆک وەزیران.

عەباس عەبود توێژەری سیاسی ئاماژه‌ به‌وه‌ده‌كات، "لەکاتێکدا کات لەبەردەم هێزە سیاسییەکان کەمە بۆ ڕێگریکردن لەدروستبوونی هەردوو بۆشایی سیاسی‌و دەستووری، فشارە دەرەکییەکان بەتایبەت لەلایەن ئەمریکاوە بەڕوونی دەرکەوتوون".

ئاماژەی بەوەکرد، واشنتۆن بەوردی چاودێریی دۆخەکە دەکات‌و چەندین پەیام‌و نێردراوی ئاراستەی عێراق کردووە، یەکێک لەوانە مارک ساڤایایە کە بەپێچەوانەی نێردراوو باڵیۆزەکانی پێشوو، لەدامەزراوەی دیپلۆماسییەوە نەهاتووە، بەڵکو نوێنەرایەتیی دامەزراوەی بازرگانانی ئەمریکا دەکات.

کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق دۆسیەی 853 تانەی پەیوەست بەئەنجامەکانی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی یەکلاکردەوەو بۆ پەسەندکردنی ئاراستەی دادگای باڵای فیدراڵی کرد.

  • تۆم باراک: ئایندەی سوریا بەندە بە ڕێککەوتنی لەگەڵ ئیسرائیل

  • ته‌رمى منداڵه‌كه‌ى كه‌لار دۆزرایه‌وه‌

  • هۆشدارییه‌كى توند له‌ئه‌مریكاوه‌ گه‌یشته‌ به‌غدا

  • وه‌زیرێكى ئیسرائیلى په‌یامى جه‌نگى دژى ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ى شه‌رع ڕاگه‌یاند

  • له‌دوو ڕۆژى داهاتوودا دادگاى باڵاى فیدراڵى بڕیار ده‌دات

  • له‌ئێران هێرشی چه‌كداریى ڕوویداو چوار پاسدار كوژران

  • فه‌رمانده‌یه‌كى هه‌سه‌ده‌ په‌یامی یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ به‌ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ى شه‌رع ده‌دات

  • شه‌پۆلێكى دیكه‌ى به‌فرو باران به‌ڕێوه‌یه‌

  • وەزارەتی پەروەردە تاقیکردنەوەکانی وەرزی یەکەمی لە سنووری چەمچەماڵ دواخست

سەرەکی