23   کاتژمێر پێش ئێستا 569 جار خوێنراوەتەوە

له‌ئێران هێرشی چه‌كداریى ڕوویداو چوار پاسدار كوژران

ئاژانسی هەواڵی فارس کە نزیکە لەسوپای پاسدارانی ئێران، پشتڕاستیکردەوە، چوار ئەندامی سوپای پاسداران لەناوچەی سنووری لار زاهیدان لەتێکهەڵچوونێکی چەکداریدا کوژراون.

لەسەرەتادا، فارس ژمارەی کوژراوانی ئەم تێکهەڵچوونەی بەسێ کەس ڕاگەیاندبوو، بەڵام چەند کاتژمێرێک دواتر، ڕایگەیاند، یەکێک لەبریندارەکانیش لەنەخۆشخانە گیانی لەدەستداوە.

دەوترێت کە ئۆتۆمبێلەکانی سوپای پاسداران لەکاتی گەڕان‌و پشکنین لەناوچەکەدا بوون کە بوونە ئامانجی هێرشەکە.

لەڕاگەیاندنەکەی بەشی پەیوەندییە گشتییەکانی سوپای پاسداراندا هاتووه‌، هێرشکارەکان وەک گرووپە "تیرۆریستییەکان‌و دژبەرەکان" ناویان براوه‌.

تائێستاش هیچ هێزو لایه‌نێكى ئۆپۆزسیۆنى كۆمارى ئیسلامى ئێران به‌رپرسیارێتى خۆى له‌و هێرشه‌ ڕانه‌گه‌یاندووه‌و ئێرانیش به‌دیاریكراوى هیچ گروپێكى تۆمه‌تبار نه‌كردووه‌.

  • تۆم باراک: ئایندەی سوریا بەندە بە ڕێککەوتنی لەگەڵ ئیسرائیل

  • ته‌رمى منداڵه‌كه‌ى كه‌لار دۆزرایه‌وه‌

  • هۆشدارییه‌كى توند له‌ئه‌مریكاوه‌ گه‌یشته‌ به‌غدا

  • وه‌زیرێكى ئیسرائیلى په‌یامى جه‌نگى دژى ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ى شه‌رع ڕاگه‌یاند

  • له‌دوو ڕۆژى داهاتوودا دادگاى باڵاى فیدراڵى بڕیار ده‌دات

  • له‌ئێران هێرشی چه‌كداریى ڕوویداو چوار پاسدار كوژران

  • فه‌رمانده‌یه‌كى هه‌سه‌ده‌ په‌یامی یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ به‌ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ى شه‌رع ده‌دات

  • شه‌پۆلێكى دیكه‌ى به‌فرو باران به‌ڕێوه‌یه‌

  • وەزارەتی پەروەردە تاقیکردنەوەکانی وەرزی یەکەمی لە سنووری چەمچەماڵ دواخست

سەرەکی