23   کاتژمێر پێش ئێستا 3106 جار خوێنراوەتەوە

هۆشدارییه‌كى توند له‌ئه‌مریكاوه‌ گه‌یشته‌ به‌غدا

جۆی ویلسۆن کۆنگرێسمانی کۆماری پەیامێکی لەبارەی پشتیوانیەکانی عێراق لەمیلیشیاکانی سەر بەئێران بڵاوکردەوەو جەخت لەوەدەکاتەوە، پێویستە عێراق ڕێز لەسەقامگیریی هەرێمی کوردستان بگرێت.

جۆی ویلسۆن ئەندامی کۆنگرێسی ئەمریکی لەپارتی کۆمارییەکان لەئێکس پەیامێکی بڵاوکردەوەو دەڵێت، ''ترەمپ ئایندەیەکی ئاشتی‌و خۆشگوزەرانی بۆ گەلانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەهێنێت، عێراق دەتوانێت ببێتە نموونەیەکی درەوشاوە، بەهەبوونی پەیوەندییەکی بەهێزی ئابووری‌و دیپلۆماسی لەگەڵ ئەمریکا، کەنداو، سووریا، تورکیاو وڵاتانی دیکە، ئەمەش ڕوونادات ئەگەر هەر بەردەوامبێت لەهەڵسوکەوتکردنی 'وەک بوکەڵەی ئێران' بۆیە کاتی ئازادکردنی عێراق لەئێران هاتووە''.

لەبارەی هەرێمی کوردستانەوە دەڵێت، ''پێویستە عێراق بەردەوامبێت لەڕێزگرتن لەئاسایشی هەرێم‌و چی دیکە ڕێگەو هانی بوکەڵەکانی سەر بەئێران نەدات بۆ هێرشکردنەسەر هەرێمی کوردستان''.

ویلسۆن ئاماژە بەوەشدەکات، ''کۆنگرێس ئامادەیە بۆ پشتیوانی سەرۆک ترەمپ لەڕێگەی بڕگە نوێیەکانی یاسای ڕێپێدانی بەرگریی نیشتمانی کە هاوکارییەکان بۆ هێزە ئەمنییەکانی عێراق مەرجدار دەکات، کۆنگرێس بۆ یەکەمجار مەرجی داناوە بۆ هاوکارییە ئەمنییەکانی عێراق، بەپێی یاسا نوێیەکان، عێراق دەبێت هەنگاوی  جددی بنێت بۆ ڕاگرتنی پشتیوانیکردنی میلیشیاکان، ئەگەرنا ئەو هاوکارییانە دەبڕدرێن''.

گوشارەکانی ئیدارەی ترەمپ بۆ سەر عێراق ڕووی لەزیادبوون کردووە هەربۆیە ویلسۆن مەرجەکانی پشتیوانی ئەمریکای بۆ عێراق خستووەتەڕوو و دەڵێت، ''پارەدارکردنی میلیشاکانی ئێران پێویستە لەڕێگەی بوودجەی فیدراڵی عێراق‌و بانکی ناوەندییەوە یان لەڕێگەی وەزارەتی نەوتەوە ڕابگیرێت، هاوکات سپیکردنەوەی پارەو گواستنەوەی بۆ ئێران کۆتایی پێبهێندرێت، وردبینی نێودەوڵەتی بۆ سەرجەم فرۆشتنەکانی نەوت‌و بەرهەمە سووتەمەنیەکان لەئاستی ناوخۆو نێودەوڵەتیدا پێویستە بکرێت''.

  • تۆم باراک: ئایندەی سوریا بەندە بە ڕێککەوتنی لەگەڵ ئیسرائیل

  • ته‌رمى منداڵه‌كه‌ى كه‌لار دۆزرایه‌وه‌

  • هۆشدارییه‌كى توند له‌ئه‌مریكاوه‌ گه‌یشته‌ به‌غدا

  • وه‌زیرێكى ئیسرائیلى په‌یامى جه‌نگى دژى ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ى شه‌رع ڕاگه‌یاند

  • له‌دوو ڕۆژى داهاتوودا دادگاى باڵاى فیدراڵى بڕیار ده‌دات

  • له‌ئێران هێرشی چه‌كداریى ڕوویداو چوار پاسدار كوژران

  • فه‌رمانده‌یه‌كى هه‌سه‌ده‌ په‌یامی یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ به‌ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ى شه‌رع ده‌دات

  • شه‌پۆلێكى دیكه‌ى به‌فرو باران به‌ڕێوه‌یه‌

  • وەزارەتی پەروەردە تاقیکردنەوەکانی وەرزی یەکەمی لە سنووری چەمچەماڵ دواخست

سەرەکی