محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق
2025-12-11 370 جار خوێنراوەتەوە

سودانی: دەبێت دەروازە سنورییەکانی هەرێم پابەندبن بە بڕیارەکانی ئەنجومەنی وەزیران

ناوەندی هەواڵ

 محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق، جەخت دەکاتەوە کە هەموو دەروازە سنوورییەکانی عێراق، لەناویاندا  دەروازەکانی هەرێمی کوردستان، دەبێت پابەند بن بە بڕیارەکانی ئەنجومەنی وەزیران تایبەت بە باجی گومرگی و پاراستنی بەرهەمی ناوخۆ.

سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق، لەمیانی سەرپەرشتیکردنی کۆبوونەوەی ئەنجومەنی هەماهەنگی پیشەسازی، داوای کرد کە هەموو دەروازە سنوورییەکان، لەنێویاندا دەروازەکانی هەرێمی کوردستان، پابەند بن بە جێبەجێکردنی بڕیارەکانی ئەنجومەنی وەزیران.

ئەم بڕیارانە بریتیین لە سەپاندنی باجی گومرگی لەسەر هەندێک بەرهەمی هاوردە و جێبەجێکردنی یاسای پاراستنی بەرهەمە عێراقییەکان.

لەکۆبوونەوەکەدا  گفتوگۆ لەبارەی بارودۆخی پڕۆژەکانی پیشەسازی و چۆنێتی پێشخستنی و بەرفراوانکردنی بەرهەمهێنان کرد.

حکومەت لە جێبەجێکردنی بڕیارەکانی ئەنجومەنی وەزیران بۆ پاراستنی بەرهەمی ناوخۆ و رێکخستنی دەروازە سنوورییەکان کەمتەرخەمی نیشانداوە، ئەمەش کاریگەری نەرێنی لەسەر بازاڕ و بەرهەمە ناوخۆییەکان دروست دەکات.

  • ئاساییبوونەوەی بەرهەمهێنانی نەوت لە عێراق چەند دەخایەنێت؟

  • ئەمریكا هۆشداری دەداتە ئێران؛ چیتر تێپەڕین بە گەرووی هورمزدا بە خۆڕایی نییە

  • بۆچی دوێنێ مووچە بۆ هەرێم نەنێردرا؟

  • جەنگ نرخی زێڕی بەرزكردەوە و نەوتی دابەزاند

  • چارەنووسی مووچەی هەرێم لەنێو ناڕوونی مووچەی بەغداد دا؟

  • هەڕەشەی ترەمپ لە دوورگەی خارگ؛ نرخی نەوت دەگەیەنێتە 200 دۆلار؟

  • لیستی مووچەی مانگی سێ تا سێشەممە دەنێردرێت بۆ بەغداد

  • ئەو وڵاتانەی بەهۆی جەنگی ئێران و داخستنی گەرووی هورمز زیانی گەورەیان بەركەوتووە

  • سێگۆشەی بەرتەسك؛ سێ نۆكەندی گرنگی جیهان

سەرەکی