23   کاتژمێر پێش ئێستا 2358 جار خوێنراوەتەوە

شه‌پۆلێكى دیكه‌ى به‌فرو باران به‌ڕێوه‌یه‌

بە کۆتاییهاتنی شەپۆلی ئەمجارەی بارانبارین ڕاستەوخۆ شەپۆلێکی دیکە ڕوو لە ناوچەکە دەکات و کەشناسێکیش دەڵێت بەفربارینیشی لەگەڵ دەبێت.

بارانبارین لە هەرێمی کوردستان بەردەوامیی هەیە و کەشناس شاڵاو هیدایەت ڕایگەیاند: بە گشتیی کاریگەری شەپۆلەکە لەمشەوەوە بەرەو لاوازی دەچێت، بەڵام لە بەراورد بە ناوچەکانی دیکە، لە سلێمانی و هەڵەبجە و گەرمیان لەمشەویشدا کاریگەرییەکانی شەپۆلەکە زیاتر دەبێت وەک لە شوێنەکانی دیکە.

شاڵاو هیدایەت ئاماژەی بەوەدا، لە سبەینێدا بە گشتیی شەپۆلی بارانبارین کۆتایی دێت و کەشوهەوا بەرەو سەقامگیریی دەچێت لە تەواوئی هەرێمی کوردستان.

لەبارەی شەپۆلی دیکەی بارانبارین، ئەو کەشناسە ئاماژەی بەوەکرد، کە ڕاستەوخۆ لە هەینییەوە شەپۆلێکی دیکەی بارانبارین ڕوو لە هەریمی کوردستان دەکات و دوو ڕۆژێک بەردەوام دەبێت، شەپۆلەکە بۆ شارەکان بارانی باشیان لەخۆگرتوە و بۆ ناوچە شاخاویی و سنورییەکانیش بەفربارینی پێیە.

شاڵاو هیدایەت وتیشی کە لەگەڵ شەپۆلە نوێیەکەدا کە هەینی و شەممە لە ناوچەکەمانە، پلەکانی گەرماش 2 بۆ 3 پلەی سیلیزیی دادەبەزن.

  • تۆم باراک: ئایندەی سوریا بەندە بە ڕێککەوتنی لەگەڵ ئیسرائیل

  • ته‌رمى منداڵه‌كه‌ى كه‌لار دۆزرایه‌وه‌

  • هۆشدارییه‌كى توند له‌ئه‌مریكاوه‌ گه‌یشته‌ به‌غدا

  • وه‌زیرێكى ئیسرائیلى په‌یامى جه‌نگى دژى ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ى شه‌رع ڕاگه‌یاند

  • له‌دوو ڕۆژى داهاتوودا دادگاى باڵاى فیدراڵى بڕیار ده‌دات

  • له‌ئێران هێرشی چه‌كداریى ڕوویداو چوار پاسدار كوژران

  • فه‌رمانده‌یه‌كى هه‌سه‌ده‌ په‌یامی یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ به‌ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ى شه‌رع ده‌دات

  • شه‌پۆلێكى دیكه‌ى به‌فرو باران به‌ڕێوه‌یه‌

  • وەزارەتی پەروەردە تاقیکردنەوەکانی وەرزی یەکەمی لە سنووری چەمچەماڵ دواخست

سەرەکی