23   کاتژمێر پێش ئێستا 3683 جار خوێنراوەتەوە

فه‌رمانده‌یه‌كى هه‌سه‌ده‌ په‌یامی یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ به‌ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ى شه‌رع ده‌دات

فەرماندەیەکی هەسەدە دەڵێت: بژاردەی سێیەم بوونی نییەو یان هەمووان لەسوریادا یەکسان دەبن‌و یان سیستم دەبێتە ناوەندی‌و دیکتاتۆرییەت، پەیامی کوردیش ڕوونە کە لەگەڵ چ بەڕێوەبردنێکدایە.

ئەبو عومەر ئیدلیبی فەرماندەی باکوری هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) ڕایگەیاند: زیاتر لە 200 ساڵ لەمەوبەر ئەمریکا نەیتوانی یەکڕیزی بەدیبهێنێت، نەک لەبەرئەوەی گەل ئامادەنەبوو پێکەوە بژین، بەڵکو لەبەرئەوەی یەکێتیی بەبێ پەیمانی نیشتمانی‌و بەبێ گەرەنتی‌و بەبێ دادپەروەری پێشنیازکرا.

قەوارەی پارچە پارچەبوون دەترسان لەگەڕانەوەی ستەمكاری، یەکگرتووییان بەدروشم‌و هێز سەرکەوتوو نەبوو، بەڵکو تەنها کاتێک سەركەوتوو بوو كە بەدەستور ڕێکخراوو، هەمووان لەسایەی یاسادا كۆبونەوە، لەبری ئەوەی بیانخاتە ژێر دەسەڵاتێکی ناوەندی دڕندە.

ئاماژەی بەوەشداوە، سوریا بەقۆناغێکی هەستیاری هاوشێوەدا تێپەڕدەبێت ساتێکی هاوشێوەو هەستیاردا تێدەپەڕێت، ئێمە لەبەردەم بژاردەی واقیعیداین، کە سێیەمی نییە.

یان ناوەندگەرایی بەرهەم دەهێنینەوەو تاكڕەویكردن لەبڕیاردان بەناوی یەکڕیزییەوە، یان پەیمانێکی نیشتمانی نوێ دادەمەزرێنین کە بناغەی یەکدەوڵەت دادەنێت، کە دادپەروەرییەکەی بەهێزیبكات، سەقامگیربێت بەهاوبەشی ڕۆڵەكانی، تیایدا بەرژەوەندی سوریا لەسەرووی هەموو شتێکەوەبێت، نەک تەنها دروشم.

وتوشیەتی، "پەیام‌و هەڵوێستی کوردو هەسەدە بۆ حکومەتی کاتیی ڕوونە، یەکێتیی نە لەڕێگەی پەراوێزخستن‌و نە بەسەپاندنی زەمینی ڕاستیی بەدینایەت، بەڵکو لەڕێگەی لێکتێگەیشتن‌و هاوبەشی‌و داڕشتنی دەستورێکی دادپەروەرانە دەبێت، کە یەکێتی وڵات‌و کەرامەتی هەموو رۆڵەكانی بپارێزێت".

ئه‌وه‌شى وت، "یەکڕیزی ڕاستەقینە بەنەهێشتنی جیاوازیەکان بونیاد نانرێت‌و بەڕێکخستنی ئەو جیاوازییانە دەبێت لەناو یەک نیشتیماندا، جیاوازی هێزی دەوڵەتی نوێیە نەک لاوازیی".

  • تۆم باراک: ئایندەی سوریا بەندە بە ڕێککەوتنی لەگەڵ ئیسرائیل

  • ته‌رمى منداڵه‌كه‌ى كه‌لار دۆزرایه‌وه‌

  • هۆشدارییه‌كى توند له‌ئه‌مریكاوه‌ گه‌یشته‌ به‌غدا

  • وه‌زیرێكى ئیسرائیلى په‌یامى جه‌نگى دژى ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ى شه‌رع ڕاگه‌یاند

  • له‌دوو ڕۆژى داهاتوودا دادگاى باڵاى فیدراڵى بڕیار ده‌دات

  • له‌ئێران هێرشی چه‌كداریى ڕوویداو چوار پاسدار كوژران

  • فه‌رمانده‌یه‌كى هه‌سه‌ده‌ په‌یامی یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ به‌ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ى شه‌رع ده‌دات

  • شه‌پۆلێكى دیكه‌ى به‌فرو باران به‌ڕێوه‌یه‌

  • وەزارەتی پەروەردە تاقیکردنەوەکانی وەرزی یەکەمی لە سنووری چەمچەماڵ دواخست

سەرەکی