23   کاتژمێر پێش ئێستا 311 جار خوێنراوەتەوە

وه‌زیرێكى ئیسرائیلى په‌یامى جه‌نگى دژى ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ى شه‌رع ڕاگه‌یاند

وتنەوەی درووشمی سەرکەوتن بۆ غەززە لەلایەن سەربازانی سوپای سووریا، نیگەرانی بەرپرسانی ئیسرائیلی لێکەوتەوە، وەزیری کاروباری ڕەوەندی ئەو وڵاتەش جەختدەکاتەوە، "شەڕ لەنێوان تەلئەبیب‌و دیمەشق کارێکی حەتمییە".

ئەمیخای چیکلی وەزیری کاروباری ڕەوەندی ئیسرائیل لەتۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس نووسیویەتی، "شەڕ لەگەڵ سووریا حەتمییە".

وەزیره‌ ئیسرائیلیه‌كه‌ لەپەڕەی خۆی لەتۆڕی ئێکس دیمەنی ئەو سەربازانەی سووریای بڵاوکردووەتەوە، کە لەیەکەم ساڵیادی کەوتنی ڕژێمەکەی ئەسه‌د لەنمایشێکدا درووشمیان بۆسەرکەوتنی کەرتی غەززە وتووه‌ته‌وه‌و سەرکۆنەی هێرشی ئیسرائیلیان بۆسەر ئەو کەرتەیان دەکرد.

وەزیرەکەی ئیسرائیل لەگەڵ بڵاوکردنەوەی دیمەنی سەربازانی سووریا نووسیویەتی، "شەڕ لەگەڵ سووریا حەتمییە".

دوێنێ سێشەممە 9ی کانوونی دووەمی 2025 تەلەڤزیۆنی فەرمی سووریا بڵاویکردەوە، کاروانێکی سەربازی سوپای ئیسرائیل لەناوچەی خان ئەرنەبە لەدەوروبەری قونەیتەرە، تەقەیان لەهاووڵاتییان کردووەو بەوهۆیەوە سێ کەس برینداربوون.

لەبەرامبەریشدا، سوپای ئیسرائیل ڕایگەیاند، ئەوکەسانەی سوپا تەقەی لێکردوون، کەسانی گومان لێکراوبوون‌و هەوڵیانداوە لەهێزەکانمان نزیکببنەوەو بوونەتە هەڕەشە بۆسەر سەربازانمان.

لەدوای کەوتنی ڕژێمی بەشار ئەسەد لە 8ی کانوونی دووەمی 2024، سوپای ئیسرائیل چەند ئۆپەراسیۆنێکی ئاسمانی لەنێو خاکی سووریا ئەنجامداوەو چەند ناوچەیەکی نزیک لەسنووری وڵاتەکەی لەنێو خاکی سووریا کۆنترۆڵکردووە.

هەرچەندە دەسەڵاتدارانی سووریا داوادەکەن، ئیسرائیل لەنێو خاکی سووریا بچێتەدەرەوەو پابەندی ڕێککەوتننامەی ساڵی 1974ی تایبەت بەسنووری  نێوان هەردوو وڵات بێت، بەڵام بەرپرسانی ئیسرائیل ڕەتیدەکەنەوەو  جەختدەکەنەوە، لەپێناو پاراستنی خاکی وڵاتەکەیان‌و بەرگریکردن لەخۆیان ئامادەنین لەو ناوچانە بکشێنەوە.

  • تۆم باراک: ئایندەی سوریا بەندە بە ڕێککەوتنی لەگەڵ ئیسرائیل

  • ته‌رمى منداڵه‌كه‌ى كه‌لار دۆزرایه‌وه‌

  • هۆشدارییه‌كى توند له‌ئه‌مریكاوه‌ گه‌یشته‌ به‌غدا

  • وه‌زیرێكى ئیسرائیلى په‌یامى جه‌نگى دژى ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ى شه‌رع ڕاگه‌یاند

  • له‌دوو ڕۆژى داهاتوودا دادگاى باڵاى فیدراڵى بڕیار ده‌دات

  • له‌ئێران هێرشی چه‌كداریى ڕوویداو چوار پاسدار كوژران

  • فه‌رمانده‌یه‌كى هه‌سه‌ده‌ په‌یامی یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ به‌ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ى شه‌رع ده‌دات

  • شه‌پۆلێكى دیكه‌ى به‌فرو باران به‌ڕێوه‌یه‌

  • وەزارەتی پەروەردە تاقیکردنەوەکانی وەرزی یەکەمی لە سنووری چەمچەماڵ دواخست

سەرەکی