تۆم باراک، نێردەی تایبەتی سەرۆکی ئەمریکا بۆ سووریا
10   کاتژمێر پێش ئێستا 210 جار خوێنراوەتەوە

تۆم باراک: ئایندەی سوریا بەندە بە ڕێککەوتنی لەگەڵ ئیسرائیل

ناوەندی هەواڵ

نێردەی تایبەتی سەرۆکی ئەمریکا بۆ سوریا دەڵێت، حکومەتی نوێی سوریا بۆ دابینکردنی ئایندەی خۆی پێویستە ڕێککەوتنی ئەمنی و سنووری لەگەڵ ئیسرائیل واژو بکات.

تۆم باراک، نێردەی تایبەتی سەرۆکی ئەمریکا بۆ سووریا لە وتارێکدا لە کۆنفرانسی ڕۆژنامەی "جێرۆزالیم پۆست" لە پایتەختی ئەمریکا، رایگەیاند، پێشکەوتنی باش لە گفتوگۆ ناڕاستەوخۆکانی نێوان هەردوولادا بەدەست هاتووە، زۆر نزیکین لە ڕێککەوتن لە نێوان ئیسرائیل و سوریادا، دەشڵێت، ئێمە دەگەینە ئەو قۆناغە.

بەوتەی تۆم باراک، دیمەشق دەزانێت ئایندەکەی بەندە بە گەیشتن بە ڕێککەوتنی ئەمنی و سنووری لەگەڵ ئیسرائیل و جەختی کردەوە، سوریا هیچ مەبەستێکی هێرشکردنی نییە و گەیشتن بەو ڕێککەوتنە دەتوانێت هەنگاوی یەکەم بێت بۆ ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکان و سوودوەرگرتنی هاوبەش لە ناوچە سنورییەکان.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئیسرائیل هێشتا متمانەی تەواوی نییە، بۆیە پێشکەوتنەکە خاوە؛ بەڵام سوریا بە تەواوی هاوکاریان بووە و هەموو شتێک کە داوای دەکەن، جێبەجێی دەکات، لەوانەش نزیکبوونەوە لەگەڵ ئیسرائیل.

  • تۆم باراک: ئایندەی سوریا بەندە بە ڕێککەوتنی لەگەڵ ئیسرائیل

  • ته‌رمى منداڵه‌كه‌ى كه‌لار دۆزرایه‌وه‌

  • هۆشدارییه‌كى توند له‌ئه‌مریكاوه‌ گه‌یشته‌ به‌غدا

  • وه‌زیرێكى ئیسرائیلى په‌یامى جه‌نگى دژى ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ى شه‌رع ڕاگه‌یاند

  • له‌دوو ڕۆژى داهاتوودا دادگاى باڵاى فیدراڵى بڕیار ده‌دات

  • له‌ئێران هێرشی چه‌كداریى ڕوویداو چوار پاسدار كوژران

  • فه‌رمانده‌یه‌كى هه‌سه‌ده‌ په‌یامی یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ به‌ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ى شه‌رع ده‌دات

  • شه‌پۆلێكى دیكه‌ى به‌فرو باران به‌ڕێوه‌یه‌

  • وەزارەتی پەروەردە تاقیکردنەوەکانی وەرزی یەکەمی لە سنووری چەمچەماڵ دواخست

سەرەکی