11   کاتژمێر پێش ئێستا 100 جار خوێنراوەتەوە

ئەمساڵ زیاتر لە شەش هەزار کەس لە هەرێمەوە کۆچیان بۆ وڵاتانی ئەوروپا کردووە

ناوەندی هەواڵ

سەرۆکی کۆمەڵەی پەنابەرە گەڕاوەکان، لەمساڵدا شەش هەزار و 500 کەس لە هەرێمەوە کۆچیان بۆ وڵاتانی ئەوروپا کردووە.

بەکر عەلی سەرۆکی کۆمەڵەی پەنابەرە گەڕاوەکان راگەیاند، "هاوشێوەی ساڵانی رابردوو کۆچی نایاسایی هاوڵاتییانی هەرێم بۆ وڵاتانی ئەوروپا بەردەوامیی هەیە، بەپێی ئامارەکان لەمساڵدا بە نزیکەیی شەش هەزار و 500 کەس لە هەرێمەوە کۆچیان کردووە".

دەشڵێت"نزیکەی 10 کۆچبەر لە وڵاتە جیاوازەکانی ئەوروپا لە رێگەی کۆچدا گیانیان لەدەستداوە، تا ئێستا نەتوانراوە تەرمی بەشێکیان بگەڕێندرێنەوە هەرێمی کوردستان.

ئەوە لەکاتێکدایە، رێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان بە ئامانجی کەمکردنەوەی کۆچی نایاسایی و پاراستنی مافی کۆچبەران 17 ی کانوونی یەکەمی هەموو ساڵێکی وەک رۆژی جیهانیی کۆچبەران ناساندووە

  • ئەمساڵ زیاتر لە شەش هەزار کەس لە هەرێمەوە کۆچیان بۆ وڵاتانی ئەوروپا کردووە

  • تەم و مژى چڕ گەشتە ئاسمانییەکانى ڕاگرت

  • ئێران تەنها 8 فڕۆکەی کاردەکات‌و پاره‌یه‌كى زۆریش قەرزداری بەغداو نەجەف‌و ئیستانبوڵه‌

  • 8.2 ملیۆن ئۆتۆمبێلی تایبەت لەعێراق‌و هەرێم هەن.. هەر شەش کەس ئۆتۆمبێلێكى بەردەکەوێت

  • قه‌ندیل ناسنامه‌ى شه‌ش گه‌ریلاى ئاشكراكرد

  • تره‌مپ بڕیارێكى له‌ناكاوى ڕاگه‌یاند

  • دەنگی چەند تەقینەوەیەک لەنزیک بنکەی ئاسمانیی بەلەد دەبیسترێت

  • یه‌كێتیى وه‌ڵامێكى توندى ئارى هه‌رسین ده‌داته‌وه‌

  • بزانە عێراق کەی مووچەی مانگی 10 بۆ هەرێم دەنێرێت

سەرەکی